Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان بە هۆی تێکهەڵچوون لە نێوان پۆلیس و ناڕازیان لە ئاڵمان ١٥٩ پۆلیس...

بە هۆی تێکهەڵچوون لە نێوان پۆلیس و ناڕازیان لە ئاڵمان ١٥٩ پۆلیس بریندار بوون و ٤٥ کەسیش دەستبەسەر کران

0
1145
dpatopbilder - Polizisten werden am 07.07.2017 in Hamburg bei Protesten gegen den G20-Gipfel von eigenen Wasserwerfern getroffen. Foto: David Young/dpa +++(c) dpa - Bildfunk+++

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ هەینی ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دانیشتنی وڵاتانی گرووپی ٢٠ لە وڵاتی ئاڵمان بە لێدوانی ئانگێلا مێرکل دەستی پێکرد.

هاوکات لەگەڵ دەست پێکردنی ئەو دانیشتنانە، ڕێژەیەکی زۆر لە ناڕازییەکان لە ئاڵمان ڕێپێوانیان خستە ڕێ.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “شپیگێل”ـی ئاڵمانی، بە هۆی تێکهەڵچوون لە نێوان پۆلیس و ناڕازییان لە وڵاتی ئاڵمان، تا ئێستا ١٥٩ پۆلیس بریندار بوون.

زانیارییەکان هەروەها باس لە دەستبەسەرکرانی ٤٥ کەس لە ناڕازییان لە لایەن پۆلیسەوە دەکەن.

ئەم ناڕەزایەتییانە لە کاتژمێر ٧ی بەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی ئوروپای ناوەندی دەستی پێکردووە و تا ئێستاش تا ڕادەیەک بەردەوامە.

ناڕازییەکان بە دژی دۆناڵد ترامپ و پاشگەزبوونەوەی لە رێکەوتننامەی ئاووهەوای پاریس، درووشمیان داوە.

ئەو ڕێپێوانە ناڕەزایەتییە لەسەر داوای ڕێبەرانی گرووپی بریکس ڕێکخراوە کە لە ڕاگەیێندراوەکەیاندا هاتووە “ڕێکەوتتنامەی ئاووهەوای پاریس، هیچ جێگای مشتومڕ و سازانی تێدا نیە”.

ئانگێلا مێرکل، لە لێدوانی ئەمڕۆی خۆی لە دەستپێکی کارەکانی دانیشتنی هاوبەشی وڵاتانی گرووپی ٢٠ گوتی: “ئێستا بە ملیۆنان کەس لە جیهان، چاویان لە وڵاتانی گرووپی ٢٠ بڕیوە تا کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن”.

بڕیارە لە تەنیشت ئەم کۆبوونەوەیەدا، ترامپ و پوتین، پێکەوە چاوپێکەوتن بکەن.

هەروەها، ئاڵمان بە توندی نیگەرانی لێدوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیەیە کە بڕیار وابووە بە نهێنی لە سفارەتی وڵاتەکەی لە ئاڵمان، لێدوان بۆ لایەنگرانی بدات و سی دی ـی ئەم لێدوانە لە ناو لایەنگرانیدا بڵاو بێتەوە، کارێک کە بە دژی یاساکانی وڵاتی ئاڵمانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەلکساندر ناڤالی، ڕەخنەگر و دژبەری پوتین دوای ٢٥ ڕۆژ ئازاد کرا
بابەتی دواترجەلال تاڵەبانی، حەوتووی داهاتوو سەردانی کۆماری ئیسلامی دەکات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان