زمان، کلیلی پەیوەندی و سەرەکی ترین توخمی ناسنامەی هەر نەتەوەیەکە، هەر بۆیەش داگیرکارانی کوردستان بە درێژایی مێژووی بوونیان، پێشیان بەو مافە سرووشتی و سەرەتاییەی کورد گرتووە و لێیان زەوت کردووە، مافێک کە کورد لە هیچ قۆناغ و بوار و دۆخێک‌دا لە بیری نەکردووە و بگرە شێلگیرتر پەلی بۆ هاویشتووە.
لە ئێرانێشدا هەرچەند بە پێی ماددەی ١٥ و ١٩ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەکرێ و دەبێ لە تەنیشت پەروەردە بە زمانی فارسی، نەتەوە کەمینەکانیش (کە بە قەوم ناویان براوە)، ئەدەبیاتی خۆیان بە زمانی زگماکیی خۆیان بخوێنن، بەڵام ٣٧ ساڵە تەنیا وەک ماددەیەکی لەبیرکراو و کار پێ نەکراو ماوەتەوە.
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی، خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نوری مەریوان، راگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە کە تێیدا وێڕای بەرز نرخاندنی مافی خوێندن و پەروەردە بوون بە زمانی زگماکی کورد، باس لە کاریگەرییەکانی زمان و پەروەردە بوون بە زمانی زگماکی دەکات و پێداگری لەسەر ستاندنی ئەو مافە لێ زەوت کراوە دەکات.
دەقی بەیاننامەی خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بە گوێرەی خوارەوەیە
بەیاننامەی خوێندکارانی زانکۆ پەیام نووری مەریوان،بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی
رۆژی 21ی فێورییه رێکه‌وتی 2ی ره‌شه‌مه‌ی هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن رێکخراوی یونسکۆوه وه‌ک رۆژی زمانی دایک ناودێر کراوه و رێزی لێده‌گیرێ. هۆی ناودێرکردنی ئه‌و رۆژه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی که له 21ی فێورییه‌ی ساڵی 1952ی زایینی له وڵاتی به‌نگلادێش که ئه‌وکات به پاکستانی رۆژهه‌ڵات ده‌ناسرا رووی دا و له ئاکامی راپه‌ڕینێکی خوێندکاری له زانکۆکانی ئه‌و وڵاته که بۆ ناساندنی زمانی به‌نگالی وه‌ک زمانی ره‌سمیی وڵات پێکهاتبوو، له‌گه‌ڵ هێرشی توندی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کاندا رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و 5 که‌س له‌و خوێندکاره ئازادیخواز و نیشتمانپەروەرانه گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌ربۆیه‌ش رێکخراوی یونسکۆ له‌سه‌ر داوای وڵاتی به‌نگلادێش و به نیشانه‌ی رێزدانان بۆ یادی پیرۆزی ئه‌و خوێندکاره شه‌هیدانه رۆژی 21ی فێورییه‌ی وه‌ک رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی له هه‌موو دنیادا ناساند.
ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین گرنگترین، به‌دڵنیاییه‌وه یه‌کێک له هه‌ره تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌کانی ناسنامەی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندوو، زمانه‌که‌یه‌تی، زمانێک که له سه‌ره‌تای له‌دایکبوونی هه‌ر مرۆڤێکه‌وه فرچکی ژیانی پێوه ده‌گرێ و له‌م کاناڵه‌وه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌وروبه‌ری خۆی پێوه‌ندییه‌کی واتابه‌خشانه پێکدێنێ و به‌و لێک تێگه‌یشتنه‌ی که پێویستیی گه‌شه‌ی هه‌ر تاکێکه له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گات.
زمان، وه‌ک نوێنگه‌ی شوناسی مرۆڤ و به‌ستێنی پێوه‌ندیی مرۆڤایه‌تی، ره‌نگدانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه، که قسه‌ی پێده‌که‌ن.
له‌و راستایه‌دا ده‌ور و کاریگه‌ریی زمانی دایک وه‌ک پێویستی و نیازێکی حاشاهه‌ڵنه‌گرانه و به‌رده‌وام، شوێنی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه و هه‌رچی زیاتر خۆی ده‌نوێنێ. که‌چی هێندێک جار ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانێکی سه‌رکوتکه‌ری وه‌ک ئێران به درێژایی مێژوو به‌هۆی کۆمه‌ڵێک فاکتۆری سیاسی تایبه‌ته‌وه، رێ له گه‌شه و ئه‌زموونی زمانه جیاوازه‌کانی نێو چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خۆیاندا ده‌گرن و هه‌وڵێکی به‌رین و ماندوو نه‌ناسانه‌یان بۆ تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و شوناسی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کان، له‌رێی پێشگیری کردن له گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگ و زمانی نه‌ته‌وه‌یی و رێگه‌نه‌دان به په‌روه‌رده‌ی جیاواز وه‌گه‌ڕ خستووه و له‌کاری ده‌که‌ن.
لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان نیشانیان داوه ئه‌و مرۆڤ و نه‌ته‌وانه‌ی که ئیمکانی په‌روه‌رده‌بوونیان به زمانی دایک خۆیان هه‌یه ئه‌گه‌ری پێگه‌یشتن و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی و سیاسی‌یان له ره‌وتی به‌ره‌وپێشی تاکه‌که‌سی و نه‌ته‌وه‌یی و جیهانیدا زیاتر ده‌بێ.
رێکخراوی یونسکۆ له راگهیەندراوێکی خۆیدا ده‌ڵێ: “پێویسته هه‌موان هه‌وڵی جیددی بده‌ین بۆ ئەوه‌ی هه‌موو زمانه جیاوازه‌کانی دنیا ئیمکانی ژیانیان هه‌بێ و بمێننه‌وه، چونکە بە له‌به‌رچاو گرتنی ده‌وری زمان له پێکهاته‌ی شوناسی تاک و نه‌ته‌وه‌کاندا جوانی و گه‌شه‌یه‌کی به‌رفراوانتر به فه‌رهه‌نگی گشتیی جیهانی ده‌به‌خشێ. «یوهان ئاموس کۆمێنیوس» که به باوکی په‌روه‌رده‌ی نوێ له جیهاندا ناسراوه پێێ وایه پێویسته مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌مک و پێناسه‌ی دیارده‌کان ئاشنا بکرێ. واته فێری مانا و ماهییه‌تی راسته‌وخۆی دیارده و شته‌کان بکرێ و له‌و راستایه‌شدا به‌رده‌وام له‌سه‌ر پێویستی و نیازی که‌ڵك وه‌رگرتن له زمانی زگماکی پێداگریی کردووه”.
“ئاموس کۆمێنیوس” ده‌ڵێ: “ده‌بێ سیستمی په‌روه‌رده تا ته‌مه‌نی 12 ساڵێ ته‌نیا له رێی زمانی دایکییەوە بێ و ئینجا له دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه‌یه، که په‌روه‌رده بوون به زمانی جیاواز له زمانی ئه‌سڵێ ده‌توانێ کاریگه‌ریی باش و ئه‌رێنی هه‌بێ”.