بەهاری ڕابونی ڕۆژهەڵات

0
728

نوسینی ئەلبورز ڕۆئین تەن

نەورۆز هەر وەکو لە ماناو مێژووەکەی دا دیارە هەر لە جەژنێک زیاتر بۆ کورد، وەک دەرفەتێکی زێرین بۆ داواکاریەکامان، بۆ نیشان دانی ئازادیخوایمانە. چونکو بەرەدوام وەکو کاوە بەرەوڕوی زەحاکەکانی زەمانمان بوینەتەوە. باوەڕ ناکەم زەحاکی ئەفسانەش بە ئەندازەی زەحاکی ئێستمان دڕندەو خوێن ڕێژ لە هەمان کات دا درۆزن و فرویکار بێت. ەر بۆیەش شادیمان ئاگرمان چونە دەرمان کوبونەوەمان لە نەورۆز دا زیاتر لە جەژنی سروشت و چالاکیەکی سیاسە بۆ کوردان لە ژێر زۆڵمی داگیرکەر.

نەورۆزی ئەوساڵیش هەر لە دەستپێکی دا ڕەنگێ سیاسی بە خۆیەوە گرت ئەویش بە پەیامی بەرێز مستەفا هیجری وەکو نیشانەکانی دەستپێکی خەباتی چەکدری و چونەوەی پێشمەرگە بۆ قوڵای ڕۆژهەڵات ئەو نەورۆزە زیاتر لە نەورۆزەکانی ساڵانی رابردوی بۆ ڕۆژهەڵاتیەکانی گرنگتر و مانادار کرد بەشی کردنەوەی پەیامەکەی سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران چالاکیە نوێکانی حدکا لە سەر سنور چەند ڕاستیەک وەدەر دەکەوێ کە دەتوانێ نیشاندانی دەستپێکی نوێ لە جوڵانەوەی کورد لەو بەشەی کوردستان بێت.

سەرەتا دەبی ئەوە بڵێم بە ورد بونەوە لە مێژوی حدکا ئەم حیزبە هیچ کات حیزبی بانگەشەی بێ بەرنامە و دروشمی بێ نێوەڕۆک نەبوە ئەگەر وا بە دڵنیایی باس لە حەرەکتێک یا جوڵانەوەیەک بکات ئەوا بێ گومان هەموو ئەگەرەکانی لە پێش چاو گرتوە هەر ئەوەش وای کردوە گەلی کورد ئەم نەورۆزە جیا لە نەورۆزەکای تر بببینێ هەر هیواو ئومێدی پێ ببەخشێ.

گواستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەباشورەوە بۆ سەر چیاکانی ڕۆژهەڵات بەشێک لەو جوڵانەوەیە کە وای کرد ئەوساڵ جەژنی نەورۆز لە سەر چیاکان نزیکتر لە خەڵکەکەی بگیرێت ئەو نزیک بونە زیاتر لە جوغرافیای بونی بەڵکو مەعنەوەیە لە هەمان کاتیش دا هێزی مانۆڕی زیاتر دەدا بە هێزە ڕۆژهەڵاتیەکان چونکو ئیتر کۆماری ئیسلامی ناتوانێ بە هێرش و گوشار بەسەر هەرێمی باشور ڕێگری لە چالاکی ئەو هێزانە بکات و ئیتر وەک فەلسەفەی هەمیشەی پێشمەرگە لە نێو خەڵکەکەی وەک دو شتی لێک دانەبڕاو خەبات بکات.

ئەو جوڵانەوەیە چۆن خاوەنی باکگراوند و ئامادەکردنێکی زۆرە لە هەمان کات دا ئانالیزێکی بۆ داهاتوو لە خۆ گرتوە کە نیشان دەدات گوڕانکاری گەورە بەڕێوەیە لەو گوڕانکاریەش ڕۆژهڵاتیش بەشی دەبێ لەو بەشەش هێزی پێشمەرگەو حدکای بە ئەزمون لە حاڵی شکلدانیەتی چونکو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە یەک شەو سنوری چەندین ساڵە دسڕێنەوە کە واتە هەر ساتێک دەبێ چاوەڕوانی گوڕانکاری نوێ بوو هەر بۆیەش من ئەو چونەوەی پێشمەرگە بە ئامادەکاری حدکا پێش تێکچونی رێژیمی شاهەنشای دەوشوبهێنم بەڵام ئەم جار تۆکمەتر لە پێشوو.

لە گەڵ هەمووی ئەوانەش دەبێ ئەوە باش بزانین دوژمنەکەمان باش بناسین و بزانین چەندە دڕەندەیە لە هەمبەر هێزێکی وا کە دەیهەوێ لە کوردستان دا کارێکی وابکات چونکو ئەو زۆر دورتر لە سنوری خۆی هەزاران چالاکی دژی مرۆڤایەتی و کورد دەکات ئەی لە ناوخۆ چۆن دەبێ وەڵام ڕونە هەربۆیەش ئەمە سەرەتاییەکە ڕێگەیەکی درێژمان لە پێشە کە ئەو ڕێگەیە کارێی زۆری دەوێ ئەو کارە تەنیا لە چالاکیەکی سەربازی کورت ناکرێتەوە هەموو ڕەهەندەکان لە خۆ دەگرێ کە رێخستن و ڕاگەیاندن دیپلۆماسی وەکو تەواوکاری هێزی پێشمەرگە دەتوانێ هەر یەکەو کۆڵکەیەکی گرنگی سەرکەوتنە هەر بۆیەش چالاکی و کار کردن هەموو لایەنە ڕەمزی سەرکەوتنە نە تەنیا قورسای دان بە لایەنێک .

ئەوانەی سەرەوە هەموو چاوەڕوانی هەر کوردێک لە هێزێکی رزگاری خوازە لە هەمان کاتدا وەکو کورد ئەرکی قورس لە سار شانی هەر تاکێکی ئێمەیە ئەویش دەبێ هەمومان بە هێزری فەلسفەی پێشمەرگە کە چون ئامادەیە گیان بە خت دەکات ئێمەش بە ئەنجام دانی ئەوەی کە لە دەستمان دێت لە پشتیوانی کردن و هاوکاری هێزی پێشمەرگە چالاک بین ئەوکات ڕێگە ئاسان و ئامانج نزیک و ئاسۆ ڕونتر دەبێ چونکو هێرێکی دێموکراتی وەکو حدکا کە دەسپێکەری ئەو جوڵانەوەیەیە بە پشتیوانی هەر چی زۆرتری کۆمەڵانی خەڵک بەهێز تر دەبێت چونکو بە هەبونی سیاسەتی سەربەخۆ دور لە دەست تێوەردانی لایەنەکان هێزی ڕاستەقینەی خۆیان لە گەل وەردەگرن هەر بۆیەش سەرەڕای هەبونی دوژمنێکی دڕەندە ئەگەر یەکگرتو یەکدەنگ بین هێزمان دوژمن بە چۆک دێنێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکۆماری ئیسلامی، بازرگانانی ئێرانی هان دەدات لە دیمەشق خانوو بکڕن
بابەتی دواترکۆماری ئیسلامی بۆ ڕادەست کردنەوەی تەرمی کاسبکاری کوژراوی کورد داوای پارە دەکات

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.