بەشێک لە گەشتەئاسمانییەکان بۆ ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان  ڕاگیران

0
461

 

ئەمڕۆ دووشەممە گروپی هێڵی ئاسمانی لوفتهانزا ڕایگەیاند تاوەکو 7 ی مانگی هەشت فڕۆکەکانی خۆیان بە دووردەگرن لە ئاسمانی ئێران و عێراق، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

گروپەکە کە هەریەک لە هێڵە ئاسمانییەکانی سویس ئێرلاینزی نێودەوڵەتی و هێڵی ئاسمانی ئوستریا و یۆرۆوینگس دەگرێتەوە، وتی سەرجەم گەشتەکان بۆ تەل ئەڤیڤ و تاران و بەیروت تاوەکو 12 ی مانگی هەشت ڕاگیراون.

گروپی لوفتهانزا وتی تاوەکو 7 ی مانگی هەشت گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عەمانی پایتەختی ئوردن و شاری هەولێری هەرێمی کوردستانی عێراق ڕادەگرێت، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ” شیکارییەکانی بۆ دۆخی ئاسایشی ئێستای ناوچەکە.”

ئێران و حزبوڵڵا بەڵێنیانداوە تۆڵە لە ئیسڕائیل بکەنەوە، ئەوەش نیگەرانی دروست کردووە لەسەر پەرەسەندنی ململانێکان بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئەمریکا و بەریتانیاش پشتیوانی خۆیان بۆ پاراستنی ئیسرائیل دەربڕیوە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەمریکا هۆشداری دەداتە تاران
بابەتی دواترحوکمی لەسێدارەدانی لاوێکیتری کورد جێبەجێ کرا

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.