Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان بەشێک لە دژکردەوەکان لە هەمبەر هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریە

بەشێک لە دژکردەوەکان لە هەمبەر هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سووریە

0
1581

ڕۆژی کورد: هێرشی موشەکیی ئەمڕۆ بەیانی هەینی ١٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاویی ئەمریکا لە زەریای مەدیتەرانەوە بۆ سەر پایەگای ئەلشەعیراتی سووریە، کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتۆتەوە و فەڕانسە، ئاڵمان، ئیسراییل، سعودیە، بریتانیا و تورکیە، وەک لایەنگرانی ئەو هێرشە و ڕووسیە و ئێرانیش وەک دژبەرانی هێرشەکە، هەڵوێستی و دژکردەوەیان نواند.

دوو وڵاتی بریتانیا و ئاڵمان ڕایانگەیاندووە ئەوان ئاگاداری ئەو هێرشە بوون و ڕژیمی ئەسەد لە هەمبەر کارەساتە مرۆڤییەکانی سووریە بەرپرسیارە و دەبێ تاوان بداتەوە.

ئانگێلا مێردکل و فرانسوا ئۆلاند، لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا کە ئەمڕۆ هەینی ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی بڵاویان کردەوە نووسیویانە: “ئەسەد بەرپرسی سەرجەم ئەو گۆرانکارییانەیە. بەلارهێنانی چەکی کمیایی و جەنایەتگەلێکی بەرفراوانی تر نابێ بێ سزا بمێنێتەوە”.

لە هەمبەردا ئەرتەشی سووریە لە ڕاگەیێندراوێکدا باس لەو هێرشە موشەکییە دەکات و دەڵێ لەو هێرشەدا ٦ کەس کوژراون و خەسارێکی زۆری مادییان بەرکەوتووە.

ئەرتەشی سووریە، هاوشێوەی ڕووسیە، ئەو هێرشەیان بە “دەست درێژی کردنە سەرێکی ئاشکرا” لە قەڵەم داوە و دەشڵێن ئەوان لە هەمبەر ئەو هێرشە، لە سەرکوت کردنی تیرۆریسم بەردەوام دەبن و ئاشتی و ئارامی دەگەڕێننەوە بۆ سووریە.

بەپێی هەواڵی ڕۆیتێرز، تەلال ئەلبەرازی، پارێزگای حەمس، لە  وتووێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی سووریەدا گوتوویەتی: “هەڵوێستی دەوڵەتی سووریە بەو هێرشانە ناگۆڕدرێ و ئەو جۆرە بە ئامانج کردنانە، یەکەمین جاریان نیە کە ڕوو دەدەن و دوا جاریشیان نابێ بەڵام ئێمە لەسەر هەڵوێستی خۆمان سوورین”.

کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە توندی لە دژی ئەو هێرشە هەڵوێستی گرتووە و مەحکوومی کردووە.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاندووە کە ئەوان هێرشی موشەکی و یەک لایەنە بۆ سەر پایەگای ئەلشەعیراتی سووریە لەلایەن ناوەکانی ئەمریکاوە مەحکووم دەکەن لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەو جۆرە کردەوانە، بە بیانووی هێرشی کیمیایی گوماناوی لە خان شەیخون لە ئیدلیب، پێشتر پلانی بۆ داڕشتراوە و هۆکارەکانی ئەو کیمیاییە شاراوە و گوماناوین و یارمەتیی بەهێزبوونی تیرۆریستەکان لە سووریە دەدات و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویەکەمین هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکا بۆ سەر سووریە بە فەرمانی ترامپ
بابەتی دواتركوردێك پلەی یەکەمی کێبەرکێی ماراتۆنی جیهانی وەدەست هێنا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان