بەرپرسی بونیادی شەهیدی ڕێژیم: ١٢٣ پاسدار لە عێراق و سووریە کوژراون

0
853

ناسر نەسیری، لە وتوێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ناوچەی “بەهارستان”، ئاشکرای کرد کە، ١٢٣ کەسی سەر بە سپای پاسداران، لە شەڕەکانی سووریە و عێراقدا کوژراون.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە لە درێژەدا گوتی؛ “ئەو کوژراوانە بۆ پارێزگاری لە ئیسلام و پێشگرتن لە گەیشتنی شەڕ بۆ ناو گەڕەک و کۆڵانەکانی ئێران، شەڕدەکەن و ئێمەش لە نێوخۆ، ئەرکی خۆمان بەباشی بەڕێوە دەبەین، کە پێش بە گەیشتنی ئەو شەڕە بۆ نێوخۆی ئێران بگرین.

ئەو ١٢٣ پاسدارە کە بەرپرسی دامەزراوی بونیادی شەهید ڕایگەیاند، لەو کەسانەن کە لە عێراق و سووریەدا کوژراون لە چوارچێوەی گرووپگەلێکدا، بە ناوی “پاراستنی حەرەم”، نێردراون بۆ ئەو دوو وڵاتە.

ئەو گرووپگەڵە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی سووریەوە لە لایەن قەرارگای ئیمام حوسێن، سەر بە سپای پاسداران دروست بوون، زۆرترین کوژراوەکانی پارێزەرانی حەرەم، لە شەڕی سووریە و عێراق لە شڕەخۆرەکانی سپای پاسداران و بەسیج بوون.

ئەفغانییەکان و پاکستانییەکانیش کە لە ئێران نێشتەجێن، بۆ پاراستنی حەرەم لە دوو گوردانی “فاتمیوون و زەینەبیوون” ڕێکخراون.

هەتاکوو ئێستا ئامارێکی فەرمی لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە سەبارەت بە کوژراوەکانی سپای پاسداران بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام ڕۆژانە، لە ڕاگەیاندنە نێوخۆییەکان، هەواڵی کوژرانی ئەندامانی سپای پاسداران بڵاو دەکەنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.