ڕۆژی كورد :
نووسه‌ر، وه‌رگێڕ و لێكۆڵه‌ر، چالاكی سیاسی ناوداری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان “بێهزاد خۆشحاڵی” له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستییدا كه له دوتۆی كتێبێكی نوێیدا له جۆری پی دی ئێف بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕووی ژێنێتیك و داڕێژه‌ی ڕزقاڵییه‌وه ئێرانی نین و به ڕه‌گه‌ز ئاریایی نین.
كاك بێهزادی خۆشحاڵی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و لێكۆڵه‌ری كورد له دایك بووی شاری سه‌قز سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساڵانێكی زۆر سه‌رقاڵی نووسین و وه‌رگێڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌قه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌باره‌ت به كورد و كوردستان بووه و به هۆی چالاكییه سیاسییه‌كانی و نووسین و وه‌رگێڕانی ده‌قه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سه‌باره‌ت به كوردستان و دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌نووكه نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له شاری فڕانكفۆرت نیشته‌جێیه. ناوبراو له دوایین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی خۆی دا كه له دووتۆی كتێبێكی پی دی ئێف بڵاوی كردووته‌وه ئاشكرای كردووه كه به پێی لێكۆڵینه‌وه ژێنێتیكییه‌كان و له ده‌رئه‌نجامی پشكنینی لێكۆڵه‌ڕان و زانایانی پزیشكی دا ده‌ركه‌وتووه كه كورد به ڕه‌گه‌ز ئێرانی نییه و له نه‌ته‌وه‌ی ئاریایی نییه. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوبراو له لایه‌ك ڕاستییه‌كانی ئاشكرا كردووه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ئاریایی نیه و له لایه‌كی دیكه‌ش به‌رپه‌رچی زۆر له لێكۆڵه‌ڕانی ئێرانی داوه‌ته‌وه كه كورده‌كان به‌شێكن له نه‌ته‌وه‌ی ئاریایی كه له وڵاتانی هێند و ئه‌وروپایی به‌ره‌و ناوچه‌كانی نێوان دیجله و فۆرات كۆچیان كردووه و دواتر له وڵاتێك كه ناوی ئێرانی له سه‌ر نراوه نیشته‌جێبوون و پێكه‌وه و تێكڕای كۆچبه‌رانی دیكه وڵاتی ئێران و نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی‌یان دامه‌زراندووه و پێكیان هێناوه. نووسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كورده‌كان ئێرانی نیین ئه‌و راستییه ئاشكرا ده‌كات كه به پێی وته‌ی ڕێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كورد له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك زیاتر خاوه‌نی خاكی ئێرانه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز ئێرانی نییه به‌ڵام خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خاك و نیشتمانی خۆیه‌تی و به پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه كۆچبه‌ر نییه و له شوێنێكی دیكه‌وه ڕانه‌گوێزراوه بۆ سه‌ر ئه‌و خاك و نیشتمانه و دواتر كه نه‌ته‌وه كۆچبه‌ره‌كانی هێند و ئه‌وروپایی راگوێزراون به یارمه‌تی كۆردان كه خاكی باب و باپیرانی ئه‌وان بوو وڵاتێكی هاوبه‌شییان به ناوی ئێران پێك هێناوه و به درێژایی میژوو ویستوویانه كه خاوه‌نداریتی ئه‌و خاك و نیشتمان له سه‌ر ناوی كورد بسڕنه‌وه و پێ‌داگر بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كوردیش وه‌كوو ئه‌وانه كۆچبه‌ر و ڕاگوێزراوه و پێكه‌وه و به هاوبه‌شی ئه‌و نیشتمانه‌یان بنیات ناوه.
نه‌ته‌وه‌یه‌ك به مێژوویه‌كی زۆر كۆن و خاوه‌ن كولتوور و فه‌رهه‌نگێكی زیاتر له ٤٥٠٠ ساڵ و خاوه‌نی زمان و چاند و ئه‌ده‌ب و جۆغرافیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و خاكێكی دابه‌ش كرا‌و و پارچه پارچه‌كراو به ناوی كوردستان كه هه‌موو كات میلله‌ته‌كه‌ی كه‌وتوونه‌ته به‌ر ڕق و كینه‌ی داگیركه‌ران و دراوسێ به‌رچاوته‌نگه‌كانیان و ویستوویانه مێژووه‌كه‌یان به لاڕیدا به‌رن و نكۆڵییان له بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد و خاكی كوردستان كردووه. به دریژایی مێژوو ڕێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌یی كورد له شێخ سه‌عیدی پیران، سمایل ئاغای سمكۆ، قازی مۆحه‌ممه‌د و ڕیبه‌رانی شه‌هید دوكتۆر قاسملوو و دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی ناوداری مه‌زنی كورد داوای مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد و سه‌ربه‌خۆیی خاكی كوردستانییان كردووه به‌ڵام به داخه‌وه هه‌موویان كه‌وتوونه به‌ر ئاگری ڕق و كینه ده‌سه‌ڵاتداره دیكتاتۆره‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان و دانییان به مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دا نه‌ناوه به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی چاوكراوه‌ی كورد به درێژایی میژوو كۆڵی نه‌داوه له داواكاری مافه ڕه‌واكانی خۆی و بۆ گه‌یشتن به مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی چه‌ندین هه‌زار ڕۆڵه‌ی به جه‌رگی شه‌هید كراون و گیانی خۆیان له پێناو ئازادی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان پێشكه‌ش كردووه و هیشاش خۆڕاگری و به‌رگری هه‌ر به‌رده‌وامه و كاروانی به‌رگری و خۆڕاگری نیشمان به ده‌م ڕیگاوه ڕێگا ئه‌بڕێت.
بۆ دابه‌زاندنی فایلی پی دی ئێفی كتێبی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی : “كورده‌كان ئێرانی نین” ئێره كلیك بكه‌ن یان كرته له سه‌ر ئه‌و لینكه‌ی ژێره‌و بكه‌ن :