ڕۆژی كورد :
بیهرووز بووچانی، نووسه‌ری كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی دوای ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش ساڵ ده‌سبه‌سه‌ربوون له كه‌مپی په‌نابه‌رانی دووڕگه‌ی مانووس له وڵاتی ئۆسترالیا، ئه‌و شوێنه‌ی به‌ره‌و نیووزیله‌ند به‌جێهێشت و بڕیاری داوه هیچ كات بۆ ئه‌و شوێنه و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتی ئۆسترالیاش ناگه‌ڕێته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٤ی
نوامبر بێهرووز بووچانی نووسه‌ری كتێبی “هیچ دۆستێك بێجگه له چیاكان”
له هه‌ژماری توییتێری خۆی ڕایگه‌یاند كه هه‌ر
ئیستا گه‌یشتمه وڵاتی نیووزیله‌ند و به ته‌واوه‌تی تام و چێژی ئازادی ڕاسته‌قینه‌م
هه‌ست پێكرد. پێ خۆشحاڵم كه بۆ مێهره‌جانی “وشه” بانگهێشت كراوم و
بڕیاره به‌شداری پێشهاته‌یه‌كی وێژه‌یی بم، رێز وسپاسم بۆ هه‌موو ئه‌و دۆستانه‌ی
یارمه‌تیده‌رم بوون بۆ جێبه‌جێبوونی ئه‌م پرۆژه‌م.
نووسه‌ری كورد دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی داستانی ژیانی له
دووتۆی كتێبی هیچ دۆستێك بێجگه له چیاكان بوو به خاوه‌نی یه‌كێك له گرینگ‌ترین
خه‌لاته وێژه‌یی و ئه‌ده‌بییه‌كانی وڵاتی ئۆسترالیا به ناوی “ویكتۆریه‌ن”
هاوكات براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین كتێبی ساڵ له
وڵاتی ئۆسترالیا كه له مانگی شۆباتی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی‌دا. ناوبراو به تێكڕا
بووبه خاوه‌نی ئه‌م دوو خه‌ڵاته و هاوكات بڕی ١٢٥ هه‌زار دۆلار هه‌ر چه‌ن هیچ
كات ئیجازه‌ی ئه‌وه‌ی پێ نه‌درا بگاته ئه‌م وڵاته و به‌شداری ڕیوڕه‌سمه‌كان بێت.
بێهرووز بووچانی هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م كتێبه‌ی له ڕیگای پڕۆگرامی په‌یامنێری
واتس‌اپ به ئامێری ئه‌لێفوونه‌كه‌ی بۆ دۆستێكی به‌ڕێ كردووه و ناوبراو بابه‌ته‌كانی
له فارسییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته‌ه سه‌ر زمانی ئینگلیزی و دواتر بۆی چاپ و
بڵاوكردووه‌ته‌وه. بووچانی پیش‌تر ڕایگه‌یاندبوو كه به هۆی چالاكی ڕۆژنامه‌وانی
ناچار كرابوو ئێران به جێبهێڵێت و ڕێگای كه‌وته ئه‌م دووڕگه و بۆ ماوه‌ی زیاتر
له شه‌ش ساڵ ده‌سبه‌سه‌ر كرا و هه‌موو ئه‌و ماوه له ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به سه‌ره‌تاییترین
مافه‌كانی په‌نابه‌ری بێوه‌ری بوو.