بیست و دوو ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پشتگیری لە مافەکانی مرۆڤ، له سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی كورد مه‌حكووم ده‌كه‌ن و خوازیاری كۆتایی هێنان به سزای له سێداره‌ن له ئێران
ڕۆژی کورد: بیست و دوو ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پشتگیری لە مافەکانی مرۆڤ، له سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی كورد مه‌حكووم ده‌كه‌ن و خوازیاری كۆتایی هێنان به سزای له سێداره‌ن له ئێران
دەقی ڕاگەیێندراوی ئەو ٢٢ ڕێکخراوەیە بە شێوەی خوارەوەیە
ژنێڤ، ١٥ ی ئۆگۆستی، ٢٠١٦
بە دەست پێشخەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ، ٢٢ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی دیفاع لە مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، ڕایانگه‌یاند كه کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت له سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی كورد ڕابگرێت. هه‌روه‌ها خوازیاری ڕاگرتنی خێرای ته‌واوی له سێداره‌دان له ئێران و سه‌ر له نوێ دادگایی كردنی زیندانیانی موحكووم به ئیعدام به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ران بوون.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆگۆست ٢٠١٦ تاكوو ئه‌ڕۆ، كۆماری ئیسلامی ئێران به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا و نا دادپه‌روه‌رانه زیاتر له ٢٤ زیندانی سیاسی و عه‌قیده‌تی كوردیان له سێداره داوه.
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٩ ئۆگۆست، ٢٠١٦، به پێی هێندێ سه‌رچاوه‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌ك له‌وان ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، چوار زیندانی كورد به تاوانی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان له زیندانی ناوه‌ندنی ورمێ له سێداره‌دران. هه‌روه‌ها محممه‌دی عه‌بدووڵاهی زیندانیه‌كی سیاسی كورد به تاوانی محاربه ( دژایه‌تی كردنی خودا) و ئه‌ندام بوون له حیزبێكی سیاسی كوردی دا له سێداره‌درا. عه‌بدوڵاهی له كاتی دادگایی كردنیدا ڕایگه‌یاندبوو كه قه‌د چه‌كی دژی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵنه‌گرتبوو و ته‌نیا كارتی ئه‌ندامه‌تی حیزبێكی سیاسی هه‌بوو.
له دوای ئیعدامه‌كانی ورمێ، له ٢ ئۆگۆستی، ٢٠١٦، بیست زیندانی سیاسی دیكه‌ی كورد له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج له تاران له سێداره‌دران و به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئه‌و ئیعدامهنهیان پشتڕاست كرده‌وه. به پێی چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ندكراوانی سیاسی كورد به‌شێك بوون له ٣٣ زیندانی دیكه كه به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا و له ژێر فشار و به بێ له به‌رچاوگرتنی مافه یاسایه‌كانیان مه‌حكووم كرابوون. به‌شێك له‌م به‌ندكراوانه له ژێر ئه‌شكه‌نجه، فشار و سلوولی تاكه كه‌سی و به زۆر ئیعترافیان لێوه‌رگیراو بوو و به تاوانی محاربه مه‌حكووم كرابوون، زۆربه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ و چه‌ند كه‌سێكیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ له سلوولی تاكه كه‌سی ڕاگیرابوون و به شێوه‌یه‌كی نایاسی و نادادپه‌روه‌رانه و خێرا مه‌حكووم كرابوون به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ ڕێسایه‌كی مافه‌كانی مرۆڤ.
له سێداره‌دان به هۆی ده‌ربڕینی بیروبۆچوونی سیاسی مهترسیناكتهرین پێشێلكرندی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ڕاگه‌یاند و به‌یانكردنی بیڕو ڕا پێكدێنێ و ده‌بێته هۆی دروستكردنی ژینگه و فه‌زایه‌كی پڕ له ترس كه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه وادار ده‌كات كه خۆ سانسۆر بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی سنوورداركردنی زیاتری ئازادی ڕاده‌ربڕین له وڵات.
به پێی ئاخه‌رین ڕاپۆرتی ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان بۆ ئێران له ساڵی ٢٠١٥، ئێران پله‌ی یه‌كه‌می هێناوه له ئێعدامكردن له ئاستی دونیا به پێی ڕێژه‌ی دانیشتوانی و له ٢٠١٦، له سێداره‌دان درێژه‌ی هه‌یه له‌و وڵاته.
بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوەکانی داکۆکیکەر لە مافەکانی مرۆف ئێستا ٩١٥ کەس بە هۆکاری سیاسیی و یان عەقیدەیی گیراون، ٣٩٠ یان کوردن. زۆرینه‌ی به‌ندكراوانی تاوانی محاربه كوردن و كۆی ئیعدامه نهێنیه‌كان له ناوچه‌كانی نهتهوههكان به ڕێوه‌ده‌چێت. له كاتی هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی له ١٩٧٩، هه‌زاران كه‌س به تاوانی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان له ئێران سزا دراون و به‌شێكی بهرچاوایان ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێرانن.
لە پێوەندی لەگەل له سێداره‌دانی بەندکراوانی سیاسیی كورد، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ واژۆکەری ئەو بەیاننامەیە، ئەو داواکارییانەی خوارەوە ئاراستەی كۆمه‌ڵه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی، نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كیه‌تی ئوروپا و کاربەدەستانی حکومەتی ئێران ده‌كه‌ن:
ئا. خوازیارین كه كۆماری ئێسلامی ئێران خێرا واز له سیاسه‌تی سێداره‌دان و له سێداره‌دان بهێنێ.
ب. داوا له وڵاتانی ئه‌ندامانی شوورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین كه فشار بخه‌نه سه‌ر ئێران كه ڕێگه بده‌ن هه‌یه‌تێكی لێكۆڵینه له ڕاپۆرتێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و هه‌روه‌ها بۆ پرسی ئه‌شكه‌نجه سه‌ردانی ئێران بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن له ڕێژه‌ی به‌رزی له سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی به تایبه‌ت كورده‌كان و ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێڕان. هه‌یئه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یان دا، ده‌بێت تیشك بخه‌نه سه‌ر پرسی له سێداره و لێكۆڵینه بكه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه ئه‌ندازه كۆماری ئیسلامی كه‌ڵك له ئیعدام وه‌ك وه‌سیله‌یه‌كی سه‌ركوت و له به‌ین بردنی نه‌یارانی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.
پ. داواكارین له یه‌كیه‌تی ئوروپا كه وتووێژه‌كانیان له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌رجدار بكه‌ن به ڕاگرتنی له سێداره‌دان لهه وڵاته. یه‌كیه‌تی ئوروپا ده‌بێت داوابكات له ئێران وه‌ك نیشانه‌ی حوسنی نیه‌ت بۆ وتووێژه‌كان، لانیكه‌م له ماوه‌ی وتووێژه‌كاندا، ئێران سزای له سێداره‌دان ڕاگرێت. هه‌روه‌ها به جیدی خوازیارین كه یه‌كیه‌تی ئوروپا پێڕاگربێت له سه‌ر ڕێزكردنی یاسا و ده‌ستڕه‌سی به پارێزه‌ر بۆ هه‌موو به‌ندكراوان له ئێران.
ناوی ڕێکخراوەکانی پشتیوانی ئەم ڕاگەیندراوە هاوبەشە:
1) کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ، خاتوو ئاڤا هۆما، دیرۆكتۆری ئهمریكامی باكوور
2) ناوەندی دیفاع لە تێکۆشەرانی مافی مرۆڤ، شیرین عیبادی، خاوەنی خەڵاتی ئاشتی و پارێزەر
3) ڕێکخراوەی فەرانسەوی پێکەوە خەبات بۆ نەهێشتنی سزای لە سێدارەدان، رافایڵ شنۆی- هەزان، سەرۆک، فەرانسە
4) ڕێکخراوی نێونتەوەی پارێزەرانی مافی مرۆڤ، دوکتۆر کارن پارکر، ئەمریکا
5) ڕێکخراوی نێونەتەوەیی پەڕەپێدانی خوێندن، لیدیا برۆزن، سەرۆک، ئەمریکا
6) ڕێکخراوی سویسی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، کریستۆ ویدمێر، سەرۆک، سویس
7) ڕێکخراوی عەداڵەت بۆ ئێران، شادی سەدر، سەرۆک، لەندەن
8) ڕێکخراوی ئیتیحاد بۆ ئێران، فیروزە مەحموودی، سەرۆک، ئەمریکا
9) ناوەندی بروومەندی عەبدوڕەحمان، ڕۆیا بروومەند، سەرۆک
10) ڕێكخراوی ئه‌ڵمانی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، كه‌ماڵ سه‌یدۆ، سه‌رۆك
11) ڕێکخراوی تاسیر بر ایران، سەرۆک مانی مستەفەویی، نیویۆرک
12) ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، مەحموود موقەدەم – ئەمیری، سەرۆک
13) کەمپەینی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، هادی قایمی، سەرۆک
14) عرسە سوم، کامران عشتاری، سەرۆک
15) گرووپی بەلووچی بۆ مافەکانی مرۆڤ، مه‌نسوور بێیباك، هاوسەرۆک
16) ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی ئەحوازی ئوروپا، ئیبراهیم ئەل – عەرەبی، سەرۆک
17)ڕێكخراوی مافی مۆرڤی ئه‌حواز، كه‌ریم ئابدیان، سه‌رۆك
18) ڕێكخراوی ناونه‌ته‌وه‌یی ئارتیكڵ ١٩ تۆماس هۆگ، سه‌رۆك
19) ڕێکخراوی سماڵ میدیا، دوکتۆر مەحموود عەنایەتی، سەر ۆک، لەندەن
20) ڕێکخراوی سیامه‌ك پوورزه‌ند، مهرئه‌نگیز كار، سه‌رۆك
21) ڕێکخراوی ئەڵمانی نەتەوە مەترسی لە سەرەکان، کەماڵ سیدۆ، نوێنەر، ئەڵمان
٢٢) ڕێكخراوی هوموو مافه‌كانی مرۆڤ بۆ هه‌موو ئێرانیه‌كان، حه‌سه‌ن نایب هاشم، سه‌رۆكhttps://telegram.me/RojiKurdchannel