Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بڕیارە ئێران بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر هاوکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی بکات

بڕیارە ئێران بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر هاوکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی بکات

0
1339

ڕۆژی کورد :
بە پێی وتەی بەرپرسی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی، ئێران وەڵامی زۆر لەو ڕەخنانەی سەبارەت بە هەبوونی “کۆگای شاراوە” بۆ وزەی ناوەکیی لە ئاردا هەیە، نەداوەتەوە. ئاژانس شیکارییەکانی بەرپرسانی ئێرانییان شیاو و تێر و تەسەل نەزانیووە، بەڵام لە هەمان کاتدا وەکوو هەنگاوێک لە ڕێگایەکی دروست ڕایانگەیاندووە.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی ئۆکتۆبر، ناوەندی هەواڵنێری ئاڵمان بە پێی وتەی “کۆرنێل فرووتا” بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی، لە ڕاپۆرتەکەی دا ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی بۆ ڕوونکردنەوە لەم بوارەدا کە ئایا بە تەواوەتی هەموو چالاکییە ناوەکییەکانی خۆی بە ئاژانس ڕاگەیاندووە یان نا؟ هاوکاری دەکات. فرووتا لە کۆڕی هەواڵنێران دا لە ڤییەن پێنەختی وڵاتی ئۆتریش ڕایگەیاند : ئێمە لە چەن حەوتووی ڕابردوو دا وتووێژێکی بەرتەسک و دۆستانەمان لە گەڵ ئێران لە بوارەکانی پسپۆری و لە ئاستێکی سەرەوە دا بە ئەنجام گەیاندووە.
ساڵی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە ئاخافتنی خۆیدا لە ئەنجۆمەنی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە لە ناوەندی “تۆرقووزئاوا” لە نزیکی شاری تاران کۆگایەکی شاراوەی ئۆررانیۆم هەیە. نوێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە لێکۆەڵینەوە و نموونە هەڵگرتنەوە لە ناوچەکە تۆزەکانی ئۆرانیۆمییان دۆزییەوە. بەڵام ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە چۆنیەتی بوونی ئەم گەردیلانە هیچ وەڵامێکی نەداوە و تەنیا شیکردنەوەی ئەوە بوو کە شوێنی لێکۆڵینەوە کارگەیەکی قاڵی شۆردن بووە.
لە ئێستادا وا دەرئەکەوێت کە گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ڕژیمی ئێران، تارانی ئامادەی وەڵامدانەوە و شیکردنەوە کردووە. بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە کە هێشتا لەم بوارەدا ڕوونکاری پێویست بە ئەنجام نەگەیشتووە و ناتوانین بڵێین کە دەرئەنجامەکانی هاوکاری ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی بە کوێ ئەگات. بەڵام ئامادەبوونی کۆماری ئیسلامی بۆ شیکردنەوە لەم بارەدا هەنگاوێکی باشە لە ڕێگایەکی درووستدا.
ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران ڕۆژێک بەر لە شڕۆڤەکانی کۆرنێل فرووتا بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک جەختی لە سەر ئەوە کردبوو کە کەمکردنەوەی بەڵێنە ناوەکییەکانی ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت. لەم بڵاوکراوەدا باس لە مەبەستەکان و بیروڕا لێبڕاوانەکانی ڕێبەری ئایینی کۆماری ئیسلامی ئاماژەی پێدراوە. عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئایینی ڕژیمی ئێران باسی لەوە کردبوو کە کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ناوەکی ئێران پێویستە بەردەوام بێت تا بە دەرئەنجامی شیاو بگات کە بە خاترجەمی بەو دەرئەنجامە دەگات. خامنەیی سەبارەت بە دەرئەنجامی ناوبراو شڕۆڤەی زیاتری نەداوە.
لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران هیوادارە کە بە دەرچوونی هەنگاو بە هەنگاو لە پەیمانی ناوەکی بەرجام، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕابکێشێتە سەر مێزی وتووێژ و دانووستان. لە بڵاوکراوەکەی ئەم ڕێکخراوەدا هاتووە : لە ئەگەری ئەوەی دا لایەنەکانی بەڵێندەری بەرجام پابەندی بەڵێنەکانیان بن و ئەوانە بە ئەنجام بگەیەنن، کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر جێبەجێکردنی بە تەواوەتی پەیمانی ناوەکی بەرجام.
دەوڵەتی تاران ڕایگەیاندووە کە پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی ٣.٦٧%ی ئێران لە ئاستی دابینکراوی لە پەیمانی ناوەکی بەرجام یانی بڕی ٣٠٠ کیلۆگرام تێپەڕ بووە و لەوە زیاتر خۆیان پابەندی بەڵێن بە ڕاگرتنی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ڕێژەی ٣.٦٧% دا نازانن. هاوکات وڵاتانی ئاڵمان، بریتانیا و فەرانسە هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە لە ئەگەری ئەوەی دا کۆماری ئیسلامی هەنگاوی نوێ هەڵبێنێت بۆ کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی خۆی، ئەوانیش ڕەوتی دەرکەوتن لە پەیمانی ناوەکی بەرجام دەست پێدەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکچە کوردێکی باکووری کوردستان وەکوو وەزیری دادی وڵاتی بێلژیک دیاری کرا
بابەتی دواترئەگەری هێرشی تورکیە بۆ سەر باکووری سووریە و پشتیوانی پێشوەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ئەردۆغان

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان