بڕیاره‌ که‌یهان که‌لهوڕ بۆ هەڵه‌بجه‌ کۆنسێرت به‌ڕێوه‌ ببات

0
2939

ڕۆژی كورد:هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد، که‌یهان که‌لهوڕ بڕیار وایه‌ که‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئۆرکێستر فیلارموونیکی ئۆرلاندۆ له‌ ئه‌مریکا ملۆدی “شاری تاریک” به‌ کۆنسێرتێک پیشكه‌ش بکات.

ئه‌م ملۆدیه‌ چه‌ند ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ لایه‌ن که‌یهان که‌لهۆڕه‌وه‌ بۆ یادی شه‌هیدانی شیماییبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ داڕێژراوه‌ و له‌ ئاستی جیهانیدا ناوبانگێکی زۆری هه‌یه‌.

که‌یهان که‌لهوڕ که‌ هاوکات ژه‌نیاری گرووپی جاده‌ی ئاورێشمەوە، له‌مباره‌وه‌ وتی: من کاتی خۆی له‌ کاره‌ساتی حه‌ڵه‌بجه‌ شۆک بووم و ملۆدی شاری تاریکیشیم بۆ یادی شه‌هیدانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌  به‌رهه‌م هێنا.

كه‌ڵهوڕ ده‌ڵێ: شاری تاریک به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌م کۆنسێرته‌یه‌ به‌ڵام چه‌ند ملۆدییه‌کی دیکه‌ش پێشکه‌ش ده‌که‌م. کۆنسێرته‌که‌ له‌ ژێر ناوی “دیداری ڕۆژهه‌ڵات” به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م کۆنسێرته‌ ڕۆژی ۹ی ڕه‌شه‌ممه‌ (به‌یانی) له‌ هۆڵی پلازا لایۆی ئه‌یاله‌تی ئۆرلاندۆ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسازمانی خەباتی كوردستانی ئێران دژ به‌ پاڕلمانی عێراق هه‌ڵوێستی گرت
بابەتی دواتریانەی هەڵگرتنی قورسایی مهاباد لە کێبەرکێکانی پارێزگای ئورمیە پلەی یەکەمیان وەدەست هێنا