ڕۆژی كورد :
ئاماره فه‌رمییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ڕایانگه‌یاندووه كه به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڤیید – ١٩ ته‌نیا ڕۆژی شه‌ممه ڕیكه‌وتی ١ی ته‌مموز ٢١٦ كه‌س به هۆی تووشبوون به‌و په‌تایه‌وه گیانی خۆیان له ده‌ستداوه. به پێی دوایین ڕاگه‌یاندنه فه‌رمییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری ڕابردوودا ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له ٢٥٠٠ كه‌س تووشبووی نوێ به‌و په‌تایه له وڵاتی ئێران تۆمار كراوه و له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕێژه‌ی گشتیی تووشبووان به‌م نه‌خۆشییه سنووره‌كانی ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
دوایین زانیارییه پزیشكییه‌كان و لیسته‌یه‌ك له تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڤیید – ١٩ له وڵاتی ئێران به ناوه‌ندی هه‌واڵنێری بی بی سی گه‌یشتووه كه باس له نهێنی كاری و داپۆشرانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كڕۆنا و هه‌ژماری گشتیی قۆربانیان و تووشبووان به‌م په‌تایه له‌و وڵاته ده‌كات. به پێی دوایین لیسته‌كانی گه‌یشتوو به‌م ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه ته‌نیا تا كۆتایی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ژماره‌ی گیانبه‌ختكردووانی تووشبوو به په‌تای كڕۆنا له‌م وڵاته گه‌یشتووه‌ته ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له ٤٢ هه‌زار كه‌س كه نزیكه‌ی سێ قاتی هه‌ژمار ئاماره فه‌رمییه‌كانی دام و ده‌زگاكا ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه.
هاوكات و به پێی ئه‌م لیست و ئامارانه كۆی گشتیی تووشبووان به په‌تای كڕۆنا له پارێزگاكانی ئێران تا كۆتایی مانگی پووشپه‌ڕ زیاتر له ٤٥٠ هه‌زار كه‌س بووه كه ئه‌مه زیاتر له ئه‌وه‌نده و نیوێكی ئاماره فه‌رمییه ڕاگه‌یاندراوه‌كانی ناوه‌نده ره‌سمییه‌كانی ئه‌و ڕژیمه‌یه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه پارێزگاری تاران داوای له شارۆمه‌ندانی ئه‌و پارێزگایه كردووه كه له ئاماده بوون له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان خۆ ببوێرن و خۆ بپارێزن و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له به‌ر چاو بگرن. به پێی وته‌كانی ئه‌نه‌وشیروان به‌ندپه‌ی، پارێزگاری تاران ڕۆژانه زیاتر له ٧٠٠ كه‌س ته‌نیا له پارێزگای تاران تووشی په‌تای كڕۆنا ده‌بن و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه ڕێژه‌یه‌كی زۆر و به‌رچاوه. جێگای ئاماژه‌یه كه گه‌وره‌شاری تاران له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به دواوه كه‌وتووه‌ته بارۆدۆخی نائاسایی و هێڵی سوور ڕاگه‌یه‌ندراوه و هاوكات كۆمیته‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یی به‌رگری له په‌تای كڕۆنا له پارێزگای تاران گه‌ڵاڵه‌ی هاتووچۆی ئۆتۆمبیله‌كانی له پێته‌ختی ئه‌و وڵاته هه‌ڵپه‌ساردووه و به‌رده‌وامی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ی له شاری تاران ڕاگرتووه. پارێزگاری تاران پشتڕاستی كردووته‌وه كه ئاماده‌بوون و هاتووچۆی به كۆمه‌ڵی شارۆمه‌ندان له شوێنه گشتییه‌كان و به تایبه‌تی به سیسته‌می گواستنه‌وه‌ی گشتی ئه‌بێته هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر و به‌ربڵاوتری په‌تای كڕۆنا له شاری تاران و هاوكات هیواخواز بووه كه به هه‌لپه‌ساردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاتووچۆی گشتیی له‌و پارێزگایه ده‌رئه‌نجامێكی پۆزه‌تیف و ئه‌رێنی له به‌رگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای گشتگیری كرۆنا له‌و شاره بێت.
به پێی دوایین وته‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ٢٥٤٨ پارێزگای ئه‌و وڵاته له بارودۆخی نائاسایی و له سه‌ر هێڵی سوور ڕاگه‌یه‌ندراون و ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری ڕابردوودا له دوایین كاژێره‌كانی ڕۆژی هه‌ینی تا كاژێره سه‌رتاییه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١ی ته‌مموز ٢٥٤٨ تووشبووی نوێ به په‌تای كڕۆنا له وڵاته‌دا تۆمار كراوه كه له‌م ژماره‌یه ٢١٦ كه‌سیان گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و مردوون. هاوكات و به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی له سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌و په‌تایه بۆ ناو وڵاتی ئێران تا ئێستا ژماره‌یه‌ك نزیكه‌ی ١٧٠٠٠ كه‌س به هۆی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و ژماره‌ی گشتیی تووشبووان ژماره‌یه‌ك نزیك به ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه له كاتێكدا ئاماره نافه‌رمییه‌كان باس له ژماره‌یه‌كی زۆر و زۆر له‌وه زیاتر ده‌كه‌ن هه‌م بۆ ڕێژه‌ی گشتیی تووشبووان و هه‌م ڕێژه‌ی قۆربانیان و گیانله‌ده‌ستداوانی تووشبوو به‌م نه‌خۆشییه كۆشنده و ماڵوێرانكه‌ره.