به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی عێراق و ڕاوێژ له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان “د. به‌رهه‌م ساڵح” گه‌یشته‌ هه‌ولێر

0
799

ڕۆژی كورد :
به‌ پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵنێرییه‌كانی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٤ی نوامبر دوكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراقی فێدراڵ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و تاوتوێكردنی بارودۆخی ئیستای عیراق و ڕا و ڕاوێژ له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ك، گه‌یشته‌ هه‌ولیری پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌ لایه‌ن شاندێكه‌وه‌ به‌ فه‌رمیی پێشوازی لێكرا.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كانی هه‌واڵ ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی دوكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی فێدراڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان دیدار له‌ گه‌ل به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕاوێژ كردن سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانانه‌.
سه‌رچاوه‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و چاوپێكه‌وتنی دوكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌ گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٥ی مانگ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. و كۆبوونه‌وه‌كان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ ئاخۆ ساتووسه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی كورد له‌ گه‌ڵ پێشهاته‌كانی ئێستای عیراق چۆن بێت و پێشنیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ داهاتووی حكوومه‌تی عێراق چیه؟
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكرا و بڕیاره‌ ڕۆژی دواتر له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتن پێك بهێنێت و بارودۆخه‌كه‌ به‌ وردی تاوتوێ بكرێت.
سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی فێدراڵ بۆ كوردستان له‌ كاتێكدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ زیاتر له‌ سێ حه‌وتووه‌ بارودۆخی عێراق به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خۆپیشانده‌ران له‌ ڕه‌وشێكی ناله‌بار دایه‌ و به‌ گوێره‌ی دوایین هه‌واڵه‌كان تا ئێستا نزیكه‌ی ٢٦٠ كه‌س كوژراو و زیاتر له‌ ١٢٠٠٠ كه‌س بریندارن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووخۆپیشانده‌رانی عێراقی خوازیاری سه‌ره‌وژێر كردنی ڕژیم بوون
بابەتی دواتررۆحانی “هه‌نگاوی چواره‌م”ی بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام ڕاگه‌یاند

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.