ڕۆژی كورد :
به ده‌ستپێشخه‌ری نوێنه‌رایه‌نیی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به به‌شداری نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسی بیانی و ڕۆشنبیر و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌ڕانسه ڕێوڕه‌سمیكی به‌شكۆ بۆ یادی سی و یه‌ك ساڵه‌ی شه‌هید كرانی دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی له ڤییه‌ن به ده‌ستی دیپلۆمات تێرۆریسته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٣ی جوولای هاوكات له گه‌ڵ سی و یه‌كه‌مین ساڵرۆژی تێرۆری ناجوانمێرانه‌ی شه‌هید دوكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی به ده‌ستی تێرۆریسته‌كانی ڕژیمی ئیران له كاتی وتووێژ و دانووستاندا، ڕێوڕه‌سمێكی به‌شكۆ بۆ یاد و به‌رزڕاگرتنی یادی نه‌مران له گۆڕستانی پیرلاشێز له ناو جه‌رگه‌ی شاری پاریس به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتی فه‌ڕانسه و به به‌شداری نوێنه‌رانی زۆربه‌ی پارت و حیزبه كورده‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان له‌وانه نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستانی باشوور له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هاوكات به به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تیی به‌ناوبانگی بیانی و دۆستی گه‌لی كورد له‌وانه دوكتۆر فرێدریك تیسوو سه‌ركۆنسوولی پێشووی وڵاتی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر و دۆستی دێرینه‌ی دوكتۆر قاسملووی شه‌هید و هه‌روه‌ها دوكتۆر كه‌نداڵ نزان به‌رپرسی ئه‌نستیتۆ كورد له پاریس و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسی گه‌لانی ئێران و به به‌شداری ده‌یان چالاكی سیاسی و ڕۆژنامه‌وان به‌ڕیوه‌چوو. له مه‌راسیمه‌كه دا یادی ٣١ ساڵه‌ی شه‌هید كرانی دوكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی به‌رز ڕاگیرا و هه‌وڵی تێرۆریستی ڕژیمی ئێران جارێكی دیكه به توندی شه‌رمه‌زار و ئیدانه كرا و داوا له ڕێكخراوه مافی مرۆڤییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌زگای دادپه‌روه‌ری یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا كرا بێده‌نگ نه‌بن له به‌رانبه‌ر داخستنی دۆسیه‌ی تێرۆری شه‌هید دوكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی.
دواتر چه‌ندین گوتاری شه‌هیدی سه‌ركرده دوكتۆر قاسملووی نه‌مر له لایه‌ن به‌رپرسانی كومیته‌ی فه‌ڕانسه و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و حیزبه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خوێندرایه‌وه و تاجه گوڵینه‌ی وه‌فا بۆ سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی ڤییه‌ن پیشكه‌ش كرا و ڕێز له یاد و ناویان گیرا و جارێكی دیكه به‌ڵێن له گه‌ڵ ڕیبه‌ران و شه‌هیدانمان نوێ كرایه‌وه.