به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی به‌رپرسانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی سه‌باره‌ت به‌ ئێران

0
560

ڕۆژی كورد :
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی به‌رپرسانی ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی كه‌ له‌ ڤیه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ڕاپۆرتی پشكێنه‌‌ران له‌ سه‌ر چالاكییه‌كانی ئێران ده‌خرێته‌ به‌ر باس. ئێران هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركردنی كاتی پشكێنه‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی ماده‌ی گۆمانلێكراو ڕاگه‌یاند.

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ دانیشتنی ئه‌نجۆمه‌نی به‌رپرسانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی بۆ پێڕاگه‌یشتن به‌ بابه‌تی پارێزگاری لێكردن سه‌باره‌ت به‌ ئێران كه‌ له‌ ڤیه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٧ی نوامبر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ كاژێر ١٠:٣٠ خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی به‌ شێوازی نائاشكرا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ پشكێنه‌رانی ئاژانس كه‌ له‌ رۆژانی ڕابردوو دا له‌ ئێران بوون، هاوكات ڕاپۆرتێك له‌ چالاكییه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش ئه‌كه‌ن.
پشكێنه‌رێكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی بۆ ماوه‌یه‌كی كورتخایه‌ن له‌ ناوه‌ندی پیتاندنی نه‌ته‌نز ده‌سبه‌سه‌ر كرا. به‌ پێی راپۆرتی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری رۆیتێرز هاوكات به‌ڵگه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌م پشكێنه‌ره‌ ده‌ستی به‌ سه‌ر دا گیرابوو. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه‌ ئه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕژیمی ئێرانی ه‌ چه‌شنێك ئازار ناو بردووه‌. به‌ پێی وته‌كانی سێ دیپلۆماتكاری ئاگادار، پشكێنه‌ری ده‌سبه‌سه‌ر كراو خانمێك بووه‌ كه‌ ناچار كراوه‌ به‌ڵگه‌كانی سه‌فه‌ری خۆی بداته‌ به‌رپرسه‌ ئێرانییه‌كان و گوایه‌ كاتی ده‌سبه‌سه‌ر كرانی ناوبراو حه‌وتووی ڕابردوو بووه‌ به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌م دواییانه‌ میدیایی كراوه‌. نوێنه‌ری ئێران له‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی له‌ باسكردنی ورده‌كاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ خۆڕاگر بووه‌ و هیچ بابه‌تێكی باس نه‌كردووه‌. باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئاژانس سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی پارێزگاری لیكردن به‌ ده‌سبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م پشكێنه‌ره‌ش ده‌خرێته‌ به‌ر باس و پێڕاگه‌یشتن.
ئێران له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٦ی نوامبر، چواره‌مین هه‌نگاوی خۆی بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام به‌ فه‌رمیی هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ ڕیگای گاز گه‌یاندن به‌ سانتریفیووژه‌كانی ناوه‌ندی فرێدۆ به‌ هێز كردن و پیتاندنی ده‌ست پێكردووه‌. حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه‌ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام له‌ ژێر چاوه‌دێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی به‌ ئه‌نجام ده‌گات. هاوكات وته‌بێژی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی به‌ هێزكردنی سانتریفیووژه‌كان له‌ بنكه‌ی فرێدۆ پشكێنه‌رانی ئاژانس له‌وێ ئاماده‌ بوون و راپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌كه‌ ئاماده‌ كردووه‌.
وڵاتانی ئاڵمان، رووسیه‌، فه‌ڕانسه‌، بریتانیا، ئامریكا و ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌ پێشهاته‌كان و كاولكارییه‌كانی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی په‌یمانی ناوه‌كی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ توندی هۆشدارییان داوه‌. ئامریكا داوای له‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی كردووه‌ بۆ چاودێری وردبینانه‌تر له‌ سه‌ر چالاكییه‌ ناوه‌كییه‌كانی ئێران و هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكدا بخرینه‌ به‌ر ده‌ست به‌رپرسانی باڵای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشاندێك له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی “ئه‌نجۆمه‌نی مافی مرۆڤ”ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
بابەتی دواترهه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی ئامریكا، سه‌ركه‌وتنی دێمۆكراته‌كان له‌ دوو پارێزگای فێدراڵ

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.