رۆژی كورد :
رۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٨ ئایار ناوه‌ندی رۆژی كورد به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پارتی ئازادی كوردستانی باكووری به سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدا مۆسته‌فا ئۆزچه‌لیك له وڵاتی فه‌رانسه كرد. له‌و دیداره دا كه له لایه‌ن پارتی ئازادی كوردستانی باكوور به‌ڕێوه‌چوو باس له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی باكووری كوردستان و به گشتی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان هاته ئاراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه كه له لایه‌ن پارتی ئازادی كوردستانی باكوور “پاك” ئاماده كرابوو و به به‌شداری نووسه‌ران و ڕووناكبیرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ڕێوه چوو ڕێزدار “مۆسته‌فا ئۆزچه‌لیك” باسێكی تێر و ته‌سه‌لی له سه‌ر ره‌وشی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ولاتی توركیا پێشكه‌ش كرد و هه‌روه‌ها له درێژه‌ی بابه‌ته‌كانی باسێكی له سه‌ر ڕه‌وشی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان پێشكه‌ش كرد. هاوكات نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له كۆبوونه‌وه‌كه دا به‌شدار بوو و هه‌روه‌ها له‌م كۆبوونه‌وه دا هاوڕێ ئه‌رده‌ڵان عه‌بدولڵایی وه‌كوو جێگری به‌رپرسی ناوه‌ندی رۆژی كورد به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.
وه‌ك ئاگادارین ناوی پارتی ئازادی كوردستانی باكوور له‌م دواییانه دا له لایه‌ن حكوومه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیاوه به فه‌رمیی قه‌ده‌غه كراوه و چالاكیه‌كانیان ڕاگیراوه و پرۆسه‌ی دادگایی كردنیان به‌رده‌وامه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئه‌م بڕیاره‌ی دادگاكانی توركیه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه قه‌بووڵ نه‌كراوه و ملكه‌چی بڕیاری دادگا نه‌بوون و به دوای ڕێگا چاره‌یه‌كی دیكه‌وه‌ن، پێده‌چێت له گه‌ڵ پارتێكی دیكه دا چالاكی هاوبه‌ش پێك بهێنن و له ئێستا دا ره‌وشی فیكری و ته‌ڤگه‌ری چالاكیه‌كانیان له پارتی سۆسیالیست زۆر نزیكه و پێوه‌ندیان هه‌یه.
هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن پارتی ئازادی كۆردستانی باكوور به‌ڕێوه چوو و ناوه‌ندی رۆژی كورد و نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار”عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی” و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی نووسه‌ر و ڕووناكبیر له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان له‌وانه “دۆکتۆر سه‌باحه‌ت قه‌ره‌دوومان” نووسه‌ر و پسپۆڕی زمان له باکووری کۆردستان، “مامه‌د جه‌مۆ” که‌سایه‌تی ناودای کوردانی ئیزەدی، “مه‌حموود له‌وه‌ندی” و “زه‌ینه‌ب مامه‌د” به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه بوون.
شایانی باسه كه ناوه‌ندی رۆژی كورد ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندنه كه سه‌ر به هیچ حیزب و ریكخراوه‌یه‌كی سیاسی نیه و وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆ له بواری راگه‌یاندن دریژه به كار و چالاكیه‌كانی خۆی ده‌دات.