به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئه‌وروپایی بۆ پشتیوانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

0
1058

ڕۆژی كورد :
به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ سه‌ركۆتی بێڕه‌حمانه‌ی خۆپیشانده‌رانی  ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ تایبه‌تی و هه‌موو پارێزگاكانی ئێران به‌ گشتی، دیاسپۆرای كوردی تاراوگه‌ له‌ هه‌موو وڵاته‌ ئه‌وروپاییه‌كان له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی وه‌كوو فه‌ڕانسه‌، نوروێژ، فه‌نلاند، ئاڵمان، بریتانیا و چه‌ن وڵاتێكی دیكه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ٢٣ی نوامبر پێكه‌وه‌ كۆده‌بته‌وه‌ و به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ كوژراو و برینداره‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌نگی كپ كراوی كورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ بنده‌ست و سته‌م لێكراوه‌كانی ئێران ئه‌گه‌یه‌نن به‌ گوێی هه‌موو جیهانیان و ئه‌و سه‌ركۆت و هێرشانه بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ری بێده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ئێران مه‌حكووم ده‌كه‌ن.

دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رخی به‌نزین له‌ لایه‌ن ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌، خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ ده‌ربڕینی نارةزایه‌تی به‌رانبه‌ر به‌و ڕه‌وته‌ له‌ هه‌موو پارێزگاكانی ئێران و پارێزگای كوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ ئاستێكی به‌ربڵاو ده‌ستی پێكرد كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ نیزامی و ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیم به‌ توندی وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران درایه‌وه‌ و سه‌ركوت و كوشتاری خه‌ڵكی بێ تاوان ده‌ستی پێكرد و له‌ درێژه‌دا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بوونه‌ قوربانی و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ده‌سبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كران. به‌ پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی كوردستان و ئێران زۆرترین ڕێژه‌ی كوژراو و برینداره‌كان له‌ پارێزگاكانی كرماشان، كوردستان و خووزستان هه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ شاره‌كانی كرماشان، مه‌ریوان و جوانڕۆ و سنه‌ نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س شه‌هید و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار و ده‌سبه‌سه‌ركراو هه‌یه‌. داخرانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌ ڕووی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌رگری له‌ پێوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ڕێكخراوه‌ مافی مرۆڤییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندن هه‌وڵێكی دیكه‌ی ڕژیم بووه‌ كه‌ له‌ چه‌ن ڕۆژی ڕابردوو دا به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان و ئێران دراوه‌ و له‌ چه‌ن ڕۆژی ڕابردوو ده‌نگی زۆربه‌ی چالاكییه‌كان به‌ توندی كپ كراون و هه‌واڵه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه‌نه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.
به‌ مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار كردن و ئیدانه‌كردنی سه‌ركۆته‌كانی ڕژیمی تێرۆریستی كۆماری ئیسلامی له‌ چه‌ن ڕۆژی ڕابردوو دا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ئاكسیۆن و مانگرتن له‌ لایه‌ن كوردانی دانیشتووی وڵاته‌ جوراوجۆره‌كانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چووه‌ و هه‌ر له‌ درێژه‌ی ئه‌و ڕه‌وته‌ و بۆ زیاتر زه‌ق كردنه‌وه‌ی زۆڵم و زۆری كۆماری ئیسلامی و گه‌یاندنی به‌ گوێی ناوه‌نده‌ مافی مرۆڤایه‌تییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌ ڕۆژئاواییه‌كان ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ٢٣ی نوامبر له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی وه‌كوو : فه‌ڕانسه‌، نورویژ، سووئیس، بریتانیا، به‌لژیك، ئاڵمان، فه‌نلاند، سوئێد و هتد ڕێپێوانێكی به‌ربڵاو له‌ به‌رده‌م باڵویزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و شوێنه‌ ناوه‌ندییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی هه‌رچی زیاتر شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی رژیمی ئێران له‌ لایه‌ن كوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاتانه‌ به‌ ئاوایه‌كی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
هاوكات و له‌ هه‌مان كاتدا یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا داوای له‌ به‌رپرسانی ڕژیمی ئێران كردووه‌ كه‌ ئه‌م توند و تیژی و سه‌ركۆتانه‌ به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران ڕابگرن و له‌ زووترین كاتدا ده‌س له‌ هێرش بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری ناڕازی هه‌ڵبگرن. پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش بكرێت كه‌ ڕیكخراوه‌ مافی مرۆڤییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌وانه‌ ڕێكخراوی لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌نجۆمه‌نی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ، فێدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵگای مافی مرۆڤ، هه‌واڵنێرانی بێ سنوور و كه‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ مافی مرۆڤی ئێران هه‌ر كام پشتیوانی خۆیان له‌ خۆپیشانده‌ره‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ده‌ربڕیووه‌ و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمیان به‌ توندی مه‌حكووم كردووه‌ و داوایان كردووه‌ له‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ له‌ ئاست ئه‌و ده‌سدرێژیانه‌ بێده‌نگ نه‌بن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئازاد كرانی دوو به‌ندكراوی سیاسی كورد دوای نزیك به‌ سی ساڵ به‌ندكران
بابەتی دواترپێشوازی نێچیرڤان بارزانی له‌ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئامریكا له‌ هه‌ولێر

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.