ڕۆژی كورد :
به پێی زانیارییه‌كانی زانكۆی جان هاپكینز له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ریخستووه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڤیید – ١٩ له‌م وڵاته‌دا تۆمار كراوه. به پێی ئه‌م زانیارییانه ته‌نیا له ماوه‌ی ٢٤ كاژێری ڕابردوودا زیاتر له ٦٥٠٠٠ كه‌س تووشبووی ئه‌م ڤایرۆسه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به‌رچاو كه‌وتووه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان دانیشتووانی ئیاله‌ته باكووری و ڕؤژئاواییهكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ماوه‌ی چه‌ن حه‌وتووی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوون به په‌تای كرۆنایان به خۆوه بینیوه و پسپۆڕانی نه‌خۆشییه تهشهنهكراوهكان له ئا‌مریكا باس له ئه‌گه‌ری زیادبوونی قۆربانیانی ڕۆژانه به هۆی تووشبوون به‌م په‌تایه كردووه و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی خۆیان له ئاست بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر و گیانله‌ده‌ستدانی زۆرترین تووشبووانی ئه‌م په‌تایه ده‌ربڕیووه و هۆشدارییان به دانیشتوانی وڵاته‌كه‌یان داوه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به پێی زانیارییه به‌رده‌سته‌كان ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له ٦٥٠٠٠ تووشبووی نوێ به‌م ڤایرۆسه تۆمار كراوه و هه‌ر به‌م پێیه ژماره‌ی گشتی تووشبووان به په‌تای كڕۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ٣،١٤٠،٠٠٠ كه‌س و له ئیستادا زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووان به‌م په‌تایه له هه‌موو دونیادا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رچاو كه‌وتووه و تۆمار كراوه و هاوكات تا ئێستا زیاتر له ١٣٣،٠٠٠ كه‌س گیانی خۆیان له ده‌ستداوه و بوونه‌ته قۆربانی تووشبوون به په‌تای كڕۆنا له وڵاتی ئامریكادا. و به پێی دوایین زانیارییه‌كان ته‌نیا له ڕۆژی پینجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٩ی ته‌ممووز هه‌زار كه‌سی نوێی تووشبوو له هه‌موو ئیاله‌ته‌كانی ئا‌مریكا تۆمار كراون.
“ئانتۆنی فائۆچی”، پسپۆڕی تایبه‌تی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان كه هاوكات وه‌كوو ڕاویژكاری كۆشكی سپی بۆ ئه‌م دیارده كتووپڕه دیاریكراوه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یهكگرتووهن له بارودۆخێكی زۆر مه‌ترسییدار و تایبه‌تدا به سه‌ر ده‌بات سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كڕۆنا و هاوكات ناوبراو خوازیاری ڕاگرتنی ڕه‌وتی سنووردارییه‌كانی ئابووری و گرتنه پێشی قه‌ره‌نتینه‌ی گشتی له ئیاله‌ته‌كان بۆ به‌رگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری په‌تای كڕۆنا بوو. ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه و پشتڕاستی كرده‌وه كه له ڕاگرتنی چالاكییه ئابوورییه‌كان و قهرهنتینیهی گشتیی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی ناكات و به گشتی هاوڕا و هاوده‌نگی سنووردارییه‌كان له وڵاته‌كه‌ی نییه.
دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه له لاپه‌ڕه‌ی توویتێری خۆی دا جارێكی دیكه زیادبوونی تووشبوون به په‌تای كڕۆنای له وڵاته‌كه‌ی ده‌رئه‌نجامی تاقیكاری زیاتر و باشتر له وڵاته‌كه‌ی ناوبرد. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ئیاله‌تی “می سی سی پی” ڕایانگه‌یاندووه كه له ڕۆژانی داهاتوودا به‌شه تایبه‌ته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ر پێنج نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و ئیاله‌ته توانای ڕاگرتنی نه‌خۆشی نوێی تووشبوو به په‌تای كڕۆنایان نابێت چۆنكه هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشخانه و شوێنه تایبه‌تییانه پڕ بوون و له ئیاله‌تی “تێگزاس” ته‌نیا له ماوه‌ی دوو حه‌وتوو دا ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای كڕۆنا له نه‌خۆشخانه‌كاندا دوو قات زیادی كردووه و جێگای نه‌خۆشی نوێ نه‌ماوه. له لایه‌كی دیكه‌ش به‌رپرسانی ئیاله‌تی “فلۆریدا” هۆشداارییان داوه كه به‌شه تایبه‌ته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و ئیاله‌ته ۆ ڕاگرتنی نه‌خۆشی تووشبوو به‌م په‌تایه به خێراییه‌كی به‌رچاو ڕوو له زیادبوون و هه‌ڵكشانه و زۆرترین ڕیژه‌ی قۆربانی و گیانله‌ده‌ستدان به هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كڕۆنا رۆژی پێنجشه‌ممه ١٢٠ كه‌س تۆمار كراوه كه زۆرترین ڕێژه‌ی له هه‌موو ئیاله‌ته‌كانی ئا‌مریكا له رۆژانی رابردوودا بۆ خۆی تۆمار كردووه.