Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ڕژیمی ئێران بە هێرش بۆ سەر کۆساڵان دەیهەوێ شکستەکانی...

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ڕژیمی ئێران بە هێرش بۆ سەر کۆساڵان دەیهەوێ شکستەکانی لە بەرانبەر ئێرادەی گەل و شۆڕشی ژینا دا قەرەبوو بکاتەوە.

0
1118

لە درێژەی سیاسەتی داگیرکاری و بە مەبەستی میلیتاریزەکردنی زیاتری کوردستان، لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوو دا سپای پاسدارانی ئێران،دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی زنجیرە چیاکانی بناری زاگرۆس و کوێستانەکانی شاهۆ و کۆساڵانیان داوەتە بەر هێرش و جیا لە خوڵقاندنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دانیشتوانی ئەم ناوچانە و دروستکردنی کەشێکی نیزامی و ئەمنیەتی، بەشێکی زۆری لەوەڕگە و ژینگەی ئەم ناوچەیان سووتاندووە و زەرەر و زیانێکی زۆریان بە ژینگەی کوردستان گەیاندووە.

ڕژیمی ئێران بە بیانووی مانۆڕی نیزامی و هێرش بۆ سەر هێز و لایەنە کوردستانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوچەکەیان بەرەو دۆخێکی نائارامی نیزامی و ئەمنیەتی بردووە و بە سووتاندنی ژینگەی کوردستان و میلیتاریزەکردنی ناوچەکە ئەمنیەت و ئاسایشی خەڵکیان خستۆتە مەترسیی زیاترەوە و هاوکات بە هێرش بۆ سەر کۆساڵان دەیهەوێ شکستەکانی لە بەرانبەر ئێرادەی گەل و شۆڕشی ژینا دا قەرەبوو بکاتەوە.

ڕژیمی داگیرکەری ئێران ڕایگەیاندووە کە ئامانج لەو مانۆرە نیزامیە، بنەبڕکردنی خەبات و جوولانەوەی ڕزگاری خوازیی کوردستانە، ئامانجێک کە هیچکات پێینەگەیشتوە و نەهاتۆتە دی و نە دێتە دی.

بژاڤی ئازادیخوازیی کوردستان بە پێچەوانەی بیرکردنەوە و لێکدانەوە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەشە سەندن دایە و تا ڕووخانی دەسەڵاتی ئێرانی داگیرکەر، شێلگیرتر لە پێشوو بۆ وەدەرنانی داگیرکەر و دامەزراندنی دەوڵەت و دەسەڵاتی سەربەخۆی کوردستان بە دروشمی “ژن، ژیان ،ئازادی و تا سەرکەوتن نەسرەوتن و یان کوردستان یان نەمان” لە خەبات و تێکۆشان ناوەستێ.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ویڕای مەحکوومکردنی هێرش و جینایەت و داگیرکاریی ڕژیمی ئێران و هاوکات بانگەشە بۆ یەكڕیزیی ناوماڵی کورد و یەکێتیی هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان، داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکا تاکوو لە بەرانبەر سیاسەتە دژی گەلیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بێدەنگی و بێ هەڵوێستی نەکەنە سیاسەت و پیشەی هەمیشەییان و پێویستە لەوە تێبگەن کە ئێران جیا لەوەی هەڕەشەیە بۆ سەر کورد و باقی نەتەوە خاک داگیرکراوە غەیرەفارسەکان، مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر هەموو ئەمنیەت و ئاسایشی جیهان بە گشتی.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی
٢١ی ژووەنی ٢٠٢٣ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووتووێژی قەندیل پرێس لە گەڵ جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
بابەتی دواتربزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ دوو لایەنی کۆمەڵە: دان بە خۆتان دا بگرن و زمانی سیاسەت و دیالۆگ بکەنە جێگرەوەی زمانی چەک و شەڕی خۆکوژی.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان