Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: لە سێدارەدانی حەبیب ئەسیوەد مەحکووم دەکەین.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: لە سێدارەدانی حەبیب ئەسیوەد مەحکووم دەکەین.

0
556

حەبیب ئەسیوەد لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی عەڕەبی ئەلئەحواز”حرکە النضال” لە پێناو دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی بۆ نەتەوەکەی لە سێدارە درا.

ڕۆژ نییە کە داگیرکەری ئێرانی ڕۆڵەیەکی سەر بە نەتەوەکانی غەیرە فارس نەباتە ژێر پەتی سێدارە و جینایەتێک نەخوڵقێنێ.

ڕژیمی ئێران بۆ چاوترسێن کردنی ناڕازیانی ئێرانی، پەنا دەباتە بەر هەر جۆرە جینایەتێک بەرانبەر بە نەتەوە خاک داگیرکراوەکان و پێی وایە کە بە لە سێدارە دان و تیرۆری ڕێبەران و کوشت و کوشتاری گەل دەتوانێ، بیر و هزری نەتەوەیی و ئازادیخوازی بنبڕ بکا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران کە درێژکراوەی هەمان ڕژیمی پەهلەوی و پاشایەتیی ئێرانیەکانە، بە زەبری چەک و کوشت و کوشتار، تا ئێستا توانیویەتی خاکی نەتەوە غەیرە فارسەکان داگیر بکا و ساڵانە جیا لە خاپوور کردنی خاک و سەرزەمینی ئەو نەتەوانە، سەدان کەس لە چالاکانی بەلووچ و کورد و عەڕەبی ئەحوازی و … ئێعدام دەکا.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وێڕای مەحکووم کردنی لە سێدارە دانی حەبیب ئەسیوەد و داواکاری لە کۆمەڵگای مرۆیی جیهان بۆ ئیدانەکردنی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەو باوەڕە دایە کە ڕێگەی سەرکەوتنی خەباتی ئەلئەحواز و سەرجەم نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو جوغرافیای جەعلیی ئێران، یەکڕیزیی و یەکگرتوویی ناو ماڵی نەتەوە غەیرە فارسەکانە و درێژەدان بە ڕێگەی حەبیب و حەبیبەکان، ئازادی و سەربەخۆیی و سەروەریی نەتەوەییمان مسۆگەر دەکا.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
٧ی مەی ٢٠٢٣ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسوێد/ سیروان کەریمی، نوێنەری BSK:دوژمنانی کورد، فەرزادێکیان لە سێدراە دا و نەیانزانی لە کوردستان هەر ڕۆژ دەیان فەرزاد لە دایک دەبنەوە.
بابەتی دواترتورکیە/ ڕۆژی کورد: داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین پێش بە دیپۆرت کرانەوەی هونەرمەند بەهار فەتحی”سۆها” بگرن.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان