بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ شەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، سپای تیرۆریستیی پاسداران لە کامیاران، مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوە بردووە.
لەو مانۆڕەدا، ٥ کەس ە هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، سەدان مانۆری سەربازی لە کوردستان بەرێوە چوون و خەسارێکی زۆر و بەرچاوی ژینگەیی بە ژینگەی کوردستان گەیشتووە.
لە بەشێکی زۆر لە مانۆڕەکاندا، هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران، بە ئانقەست ئاگر لە ژینگەی کوردستان بەردەدەن.