برووسكه‌ی پیرۆزبایی نه‌ورۆز و ده‌سپێكی ساڵی ۲۷۲۰ی كوردی له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆییخوازانی كوردستان

0
1536

“مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری

خەڵکی بەشەڕەف و خۆڕاگری کوردستان
گەلی کورد لە دیاسپۆڕا و هەر چوار پارچەی کوردستان
هاوخوێن و هاونیشتمانەکانم لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

بە بۆنەی نوێ بوونەوەی ساڵ و هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و لە ناخی دڵەوە ، ساخی و سڵامەتی و سەرکەوتنتان بۆ بە ئاوات دەخوازم.
هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە هەوێنی گەیشتن بە ئامانج و ویست و خواستەکانتان و ساڵی سەرکەوتن بێ بە سەر داگیرکەرانی کوردستان دا .

لە کاتێکدا بەرەو ساڵی نوێ هەنگاو دەنێین کە وڵاتی کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەران دایە و ساڵێکی تر بە سەر داگیرکاریی خاکی کوردستان و ژێر دەستەیی گەلی کورد دا تێپەڕ بوو، ئەگەر چی ساڵانێکە گەلی کورد لە پێناوی ئازادی دا خەبات دەکا و خوێن و قوربانی پێشکەش بە بارەگای بەرزی ئازادی دەکا، بەڵام مەخابن تا ئەمڕۆش بەو ویست و ئازادی و سەربەستییەی نەگەیشتووە .

گەلی کورد لە کوردستان بە گشتی و لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی هەروا لە ژێر چەکمە و پۆستاڵی داگیرکەری ئێرانی دایە و خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی هەر وا درێژەی هەیە و کاروانی خەبات بەرەو مەنزڵگەی ئازادی و سەربەستی و ڕاماڵینی داگیرکەر لە پسان نەهاتوو لە ڕێگە دایە، نەورۆزیش کە ڕمزی نوێ بوونەوە و ڕاماڵینی نەهامەتی و زۆردارییە دەبێ زیاتر هاندەرمان بێ تاکوو گەیشتن بەو مانا و ڕەمزە و تا وەدەرنانی داگیرکەر لە خاک و زێدی کوردستان لە خەبات نەوەستین و بە درێژە پێدانی ئەو خەباتە هەنگاوی قورس و قایم و پتەو بەرەوە لوتکەی سەربەخۆیی باوێین.
هیوادارم نەورۆزی ئەو ساڵ دوایین نەورۆزی ژێردەستەیی خاک و خەڵکی کوردستان بێ و ئاواتی ئەوە دەخوازم کە ئاڵای کوردستان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بشەکێتەوە و گەلی کورد ببێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ.

جارێکی تر نەورۆز لە گەلی کورد بە گشتی و لە لە ئازادیخوازان بە تایبەتی پیرۆز بێ.

جەماڵ پوورکەریم
سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٩ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ی کوردی و ١٣٩٨ی هەتاوی
١٩ی مارسی ٢٠٢٠ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.