Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران برای قاسم سلێمانی چۆ ناو لیستەی گەمارۆکانی ئەمریکا و ئێرانیش ناڕازیە

برای قاسم سلێمانی چۆ ناو لیستەی گەمارۆکانی ئەمریکا و ئێرانیش ناڕازیە

0
1846

ڕۆژی کورد: پاش ئەوەی کە ڕۆژی پێنج شەممە 24 ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، شان سپایسێر، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئەمریکا ناوی سۆهراب سلێمانی، بەڕێوبەری گشتیی پێشووی سەرجەم بەندیخانەکانی پارێزگای تاران و جێگری ئێستای ئاسایش و پاراستنی ڕێکخراوی بەندیخانەکان و برای قاسم سلێمانی، بەرپرسی سپای قدوسی لقی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێرانی بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ خستۆتە ناو لیستی گەمارۆکانی خۆی، کۆماری ئیسلامی دژکردەوەی توندی نواند.

بەپێی گەمارۆکانی ئەمریکا، هەموو دارییەکانی سۆهراب سلێمانی لەم وڵاتە ڕادەگیرێت و سەرکردەکانی دادوەریی ئەمریکا، لەگەڵ شارۆمەندان و یان ئەو کۆمپانیانەی کە لەگەڵ ئەودا دانوستان ئابووری بکەن، بە پێی “یاسای گەمارۆکانی سەر ئێران” و بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەهرامی قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئەم هەنگاوەی ئەمریکای بە “دووپات” و “پێشل کردنی خاڵەکانی مافی نێونەتەوەیی و مافی نێونەتەوەییی مرۆڤ و کارێکی ناڕەوا و نایاسایی” زانی.

ئەو ئەمریکای بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تاوانبار کرد و زیادکردنی ناوی سۆهراب قاسمی بە پێڕستی بایکوتەکان بۆ “داپۆشینی کێشەکانی مافی مرۆڤی” لە ئەمریکاو “بەلاڕێدابردنی بیرکردنەوەی جیهانیان”لە پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە ئەمریکا ناساند.

سۆهراب سلێمانی، برای قاسم سلێمانی، بەڕێوبەری گشتیی پێشووی سەرجەم زیندانەکانی پارێزگای تاران و جێگری ئێستای ئاسایش و پاراستنی ڕێکخراوی بەندیخانەکانە کە بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە لیستی بایکوتەکانی وەزارەتی دارایی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاد کرا.

وتەبێژی کۆشکی سپی گوتوویەتی، بایکوتی سۆهراب سلێمانی لەلایەن وەزارەتی دارایی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکردنی بەرجام نیە، چونکو ئەم گەمارۆیە بەپێی <<یاسای گەمارۆکانی سەر ئێران” و لە لیستی گەمارۆکانیمافی مرۆڤیدا، ڕەواییەتییی یاساییی هەیە.

لە بەیانیەیەکدا کە شان سپایسێر لە دانیشتنێکدا خوێندییەوە، هاتووە؛ “گەمارۆکان دژ بە پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ لە بەندیخانەکانی ئێراندا، کاتێک ڕێکەوتووە کە ئێران لەسەر دەستبەسەرکردنی نادادوەرانەی کەسانی بیانی و لە ناویان شارۆمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەردەوامە”

لە بەیانیەیەکدا کە وەزارەتی داراییی ئەمریکا سەبارەت بەم گەمارۆ نوێیە بڵاوی کردۆتەوە، هاتووە کە ئەمریکا ئێستاش بۆی هەیە قەیرانە ناناوکییەکان، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ پشتگیریکردنی ئێران لە تێرۆریزم، بەرنامەی مووشەکە بالستیکەکان، تێکدانی سەقام و جێگری لە ناوچە و پێشێلکردنی مافی مرۆڤی درێژە پێ بێدا.

سۆهراب سلێمانی تا پێشتر لە 24ی جۆزەردانی 1395، بەڕێوبەری بەندیخانەکانی تاران بوو. ئەو پاش جۆزەردانی 1395 بەرەو سەرپەرشتیی جێگریی ئەمنی و ئینتیزامیی سازمانی بەندیخانەکان دامەزرا.

قاسم سلێمانی پێشتر لە براکەی بە لیستی قەیرانەکان زیادکراوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبا خەباتی مەدەنی بە چەند نموونەی چەوت لاڕێ نەکەین
بابەتی دواترڕمان و ڕۆچوونی پارکی کەوسەری سەقز ٤ کوژراوی لێکەوتەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان