بایکۆت و گۆشارەکانی ئامریکا بۆ سەر رێبه‌رانی سێ وڵاتی ئەمەریکای باشوور بە ئامانجی جێگر کردنی دێموکراسی و ئازادی بۆ خەڵکی ئەو وڵاتانە بەردەوامه

0
777

رۆژی كورد : جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری گشتی بەشی ئەمنییەتی نێونەتەوەیی کۆشکی سپی باسی لەوە کرد کە ئامریکا بە تەمایە گۆشارەکانی بۆ سەر هەر به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی سێ وڵاتی وێنێزویلا و کووبا و نیکاراگوا زیاتر بکات، جان بۆڵتۆن هەروەها ڕایگەیاند ئەم گۆشارانە بە مەبەستی سەقامگیر کردنی ئارامی و زیندوو کردنەوەی دێموکراسی بۆ ئەو وڵاتانەیە.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ده‌نگی ئامریكا رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٧ ئاوریل سه‌ره‌تا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا ڕایگه‌یاند ئامریكا قه‌ده‌غه‌ی سكاڵا كردنی هاووڵاتیانی خۆی له‌ سه‌ر كۆمپانیا بیانیه‌كانی وڵاتی كۆبا هه‌ڵگرتووه‌، له‌ سه‌ره‌تا شۆڕشی كۆبا مۆڵك و داراییه‌كی زۆری  ئامریكاییه‌كان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕی كۆباوه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیرا و راسته‌ كه‌ پێشتر هاووڵاتیانی ئامریكا رێگای سكاڵایان بوو به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مۆڵك و داراییه‌كانیان به‌ڵام سه‌رۆك كۆمارانی پێشووتر بۆ به‌رگری كردن له‌ هه‌ر جۆره‌ كێشه‌یه‌كی نه‌خوازراو زۆر به‌ قایم نه‌یانگرتبوو و زۆر به‌هایان پێ ده‌ده‌دا به‌ڵام ئێستا ده‌وڵه‌تی نوێ به‌ سه‌رۆكایه‌نی ترامپ ئه‌و مافه‌ی بۆ هاووڵاتیانی خۆی زه‌ق كردۆته‌وه‌ و رێگای پێداون.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ هاوكات وه‌زیری خه‌زینه‌داری ئامریكا بانكی ناوه‌ندی وێنێزویلا و ئیلیانا رۆزا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بانكه‌ی به‌ هۆی به‌كارهێنانی ناره‌وای بانكه‌كه‌یان وه‌كوو ئامرازێك له‌ ده‌ست حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی ناڕه‌وای نیكۆلاس مادۆرۆ بایكۆت كرد، وه‌زیری خه‌زێنه‌داری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا به‌ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند بایكۆت بۆ سه‌ر بانكی ناوه‌ندی وێنێزویلا بۆ به‌رگری له‌ ده‌ست پێڕانه‌گه‌یشتنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ و به‌رگری له‌ ده‌ستدرێژی كردن بۆ سه‌ر پاره‌ و ماڵی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌یه.
مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ سه‌ر تووئیتێری خۆی باسی له‌وه‌ كرد كه دوو حه‌فته‌ له‌وه‌ پێش ئامریكا بایكۆتی خستووه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتیه‌ نه‌وت هه‌ڵگره‌كانی وڵاتی وێنێزویلا به‌ره‌و كووبا و ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری ئامریكا هێزێكی زیاتری وه‌گڕ خستووه‌ بۆ به‌رگری له‌ دزییه‌كانی و هه‌روه‌ها پشتیوانی له‌ سه‌رۆكی نه‌كارهاتووی وڵاتی وێنێزویلا و هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ئه‌كات هه‌تا رزگاربوونی وڵاتی وێنێزویلا به‌ یه‌گجاری.
جان بۆڵتۆن ڕاوێژكاری گشتی ئه‌منییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ساڵگارێكی زۆره‌ وڵاتی كووبا سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی وێنێزویلای ڕاگرتووه‌ و به‌ یارمه‌تی دانی به‌ نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ یارمه‌تی به‌ مانه‌وه‌ی دیكتاتۆر مادۆرۆ كردووه‌ بۆ مانه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی و دزینی مۆڵك و ماڵی هاووڵاتیانی وێنێزویلا.
جان بۆڵتون هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ سه‌ر توییتێری خۆی باسی له‌ گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر وڵاتی نیكاراگوا كرد و وتی سه‌رۆك ترامپ داواكاری هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه‌ بۆ وڵاتی نیكاراگوا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی وڵاتی نیكاراگوا چاره‌نووس سازی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ بێت و دێموكراسی له‌و وڵاته‌ دا زیندوو بكرێته‌وه‌.
سه‌رۆك ترامپ ساڵی ڕابردوو له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هاووڵاتیانی ئامریكایی به‌ ڕه‌گه‌ز وێنێزویلایی له‌ ئیاله‌تی فلۆریدا باسی له‌ له‌ دایك بوونه‌وه‌ی دێمۆكراسی و سه‌رهه‌ڵدانی له‌ وڵاتی وێنێزویلا كردبوو و ئاماژه‌ی پێدابوو كه‌ سێبه‌ری ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ به‌ نیكاراگوا و كووباش ئه‌گات. ‌

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودیداری جه‌واد زه‌ریف لە وڵاتی تورکیه و نزیکبوونی كۆی هەڵوێستەکانیان لە بواری سوریە
بابەتی دواتربەڕێوەبەری سی.ئای.ئەی باس لە بە هێز کردنی توانا و هێزەکانیان دژی ئێران ئەکات

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.