بایکۆتە نوێکانی ئامریکا دژی سۆپای قودس، حیماس، حێزبۆڵڵا و ئەلقاعیدە

0
569

ڕۆژی كورد :
ئامریکا لە بەرەبەرەی هەژدەهەمین ساڵیادی هێرشه‌كانی ١١ی سێپتامبه‌ر ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک بایکۆتی نوێی دژی ڕێژەیەکی بەربڵاو لە تێرۆریستەکان و پشتیوانەکانیان وەکوو حیماس و سۆپای قودس دابین کردووە.

وەزارەتی خەزانەداری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاند کە لە هەنگاوێکی نوێ دا کۆمەڵێک بایکۆتی نوێ دژی ڕێبەرانی گرووپە تێروریستییەکان، کۆمپانیا و دام و دەزگاکانیان و کەسانێک کە کارئاسانی کاروباری ئەم گرووپانە وە ئەستۆ دەگرن، دابینکردووە. بە پێی وتەی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی خەزانەداری، ئەم بایکۆتانە کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ئه‌یلوول لە لایەن ئەم وەزارەتەوە ڕاگەیەندراوە سەبارەت بە ١٥ ڕێبەر، کۆمپانیا و دام و دەزگاکانیان و هەروەها کەسانێکی پەیوەندیدار بەم گرووپە تێروریستییانە شیاوی جێبەجێ کردن دەبێت.
وەزارەتی خەزانەداری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا باسی ئەوەی کردووە کە لەوانە گرووپی حیماس، حێزبۆڵڵا، سۆپای قودس لقی سۆپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەلقاعیدە و گرووپی “دەوڵەتی ئیسلامی ـ داعیش” لەخۆگری بایکۆتە نوێکانی ئامریکا دەبن. ئەم بایکۆتانە ڕۆژێک پێش لە هەژدەهەمین ساڵڕۆژی هێرشە دڕندانەکانی ١١ی سێپتامبەر ڕاگەیەندراون.
ئێستیڤێن مێنۆچین لە بڵاوکراوەی وەزارەتی خەزانەداری باسی ئەوەی کردووە کە لە دوای هێرشە تۆقێنەرەکانی ١١ی سێپتامبەر لە ساڵی ٢٠٠١ی زایینی دەوڵەتی ئامریکا بەردەوام هەوڵی بەرگری و ململانێی لە گەڵ تێروریسم داوە. مێنۆچین ئەڵێت : ڕێکاری دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ململانێ و بەرگری لە گەڵ تێروریستییەکان ئامانجی سەرەکی هێرش کردن بۆ سەر سەرچاوە ئابورییەکانی گرووپە تێرۆریستییەکان بووە. لەوانە بۆ نموونە ئەتوانین ئاماژە بکەین بە ناوی ڕێبەری بایکۆت کراوی سۆپای قودس “مۆحەممەد سەعید ئیزەدی” کە باس لەوە دەکرێت بەڕێوەبەری نووسینگەی فەلەستینی هێزەکانی سۆپای قودس لە لۆبنان بووە.
هەروەها “زاهیر جەبارین” ڕاسپێردراوی حیماس و سۆپای قودس کە لە وڵاتی تورکیە نیشتەجێیە، یەکێکە لەو کەسانەی کە لە ناوی لە لیستی بایکۆتە نوێکان دا هەیە. چەن نووسینگەی دراو گۆڕینەوە و کۆمپانیایەکی زێڕ و جەواهێر لە باشووری تورکیە هەروەها بەشێکی دیکە بایکۆت کراوەکانی ئەم دواییانەن. بایکۆتەکان هەموو دارایی و سامانی ئەو کەسانە و کۆمپانیاکانی بایکۆت کراو لە ئامریکا دادەخات و دەس دەگرێت بە سەریاندا. هاوکات شارۆمەندانی ئامریکا ڕێگا هیچ چەشنە ئاڵوگۆڕێکیان لە گەڵ ئەو کەسانە و کۆمپانیا بایکۆت کراوەکان نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.