Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بانە/بەهۆی ئاگرتێبەردانی باری کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ١٠ هێکتار لە دارستانەکان سووتاوە...

بانە/بەهۆی ئاگرتێبەردانی باری کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ١٠ هێکتار لە دارستانەکان سووتاوە و ٢ کۆڵبەر بریندار بوون

0
1007

ڕۆژی کورد: شەوی پێنج شەممە ٤ی سەرماوزی 1395ی هەتاوی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووریی ئەو شارە هەڵیانکوتایە سەر کۆڵبەران و دواتر ئاگریان لە بار و کەرستەکانیان بەردا.

بە گوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم دوای ئەوەی بارەکانیان ئاگردا هەڵیانکوتاوەتە سەر کۆڵبەرەکان و دوو کەسیشیان بریندار بوون کە برینی کەسێکیان قووڵە.

بە هۆی ئاگرتێبەردرانی باری کۆڵبەرەکان، دارستانەکانی چیاکانی ناوچەی سنووریی کێلێ ئاگری تێبەربووە و زیاتر لە ١٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە لە ناوچوون و دەیان ئاژڵ و باڵندە، بوون بە قوربانی.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بە هۆی مین ڕێژ بوونی ناوچە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە درێژەی هەیە.

سەعید باخی
سەعید باخی

سەعید باغی بەرپرسی ماڵپەڕی ژینگەوان لە لێدوانێکدا بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد گوتی: “ناوچەکانی کەوپێچی سەروو، خۆاجەمێری، هەروەها نزارەکانی گۆرەزان لە گۆندی ساوان ئەو شێونانە بوون کە بە هۆی ئەو کردەوەی هێزەکانی ڕژیم ئاگریان تێبەردراوە”.

باغی هەروەها گوتیشی: “لەم ئاگرکەوتنەوەیەدا کە لە شەوی رابردووە تا ئەمرۆ دانیوەرۆ درێژەی کێشا بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی کردە خۆڵەمێش زیانێکی یەکجار زۆر بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوت.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوورژێمی ئێران و گۆڕانكارييەكانی جيهان
بابەتی دواترشێکارییەک لەسەر تاک و کۆمەڵگای کوردی و خۆدەربڕینی/وتووێژی گەورەژووری ڕاوێژ لەگەڵ مەجید حەقی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان