بانگەوازێک بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەردەم سەفارەتی ئێران لە یونان

0
803

ڕۆژی کورد: کوردەکانی نیشتەجێی یوونان لە بانگەوازێک دا داوا دەکەن کە رۆژی هەینی لە بەردەم سەفارەتی رژیمی ئێران لە یوونان خۆپيشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوە بچێ ، دەقی بانگەوازەکە بەم چەشنەیە:

کوردانی دانیشتووی #ئاتێن و تێسالۆنیک، هەر وەک ئاگادارن ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلی بەرینی ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران دژ بە بێکاری، گرانی و گەندەڵی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و تەنانەت چەوساندنەوەی نەتوەکانی ژێردەسڵاتی کۆماری ئیسلامی و هتەد، زۆرێک لە شارەکانی ئێران و کوردستانی گرتۆتەوە، هەر بۆیە لە ڕێگای ئەو بانگەوازەوە داواتان لێ دەکەین وەک ڕۆژانی ڕابردوو ئەرکی سەرشانتان بەجێ بێنن و لە بەردەم کۆنسۆڵگەری ئێران لە ئاتێن ناڕەزایەتییەکی هێمنانە وەڕێبخەن و پشتگیری لە خەڵکی ئێران و خواستە ڕەوا و بەرحەقەکانیان بکەن.
(کۆی حزب،لایەن و چالاکانی سیاسی)

بەڵێنی ئێمە:
ڕۆژی هەینی، 5ی ژانویە، کاتژمێر 2، بەردەم سەفارەتی ئێران

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبانگەوازیی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی کاتی بۆ ڕۆژهەڵات لە تاراوگە
بابەتی دواترکۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، داوای یەکگرتووییەکی بێ پێش مەرج لە هەموو حیزبەکانی کوردستان دەکات

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.