Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ کوردستان بانگەوازیی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە بریتانیا

بانگەوازیی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران لە بریتانیا

0
1090

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە، ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی بریتانیا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر پێشێلکارییەکانی مرۆڤی و گوشارەکانی ڕژیمی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، کاتژمێری ٩ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی نوامبری ٢٠١٧ لەبەر دەرگای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆپێشاندانێک ڕێک بخەن.

ڕێکخەرانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیە، داوا لە سەرجەم کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی بریتانیا دەکەن تا هەرکەس بەپێ توانا یارمەتیدەریان بێت.

ئەوان داوا دەکەن هەموو کوردستانیان پێکەوە هاوکار بن تا دەستێوەردانەکانی ئێران لە باشووری کوردستان و هەروەها پێشێلکاریەکانی مافی مرۆف لە ئیران وبەتایبەت لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و لەسێدارەدانی بەندکراوی سیاسی و گیرانی کۆمەلێك لە پشتیوانانی سەرکەوتوانەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستانی باشوور و هەموو نەهامەتیەکانی کۆماری ئیسلامی کە بۆ خەلکی کوردستانی بەدیاری هێناوە، یارمەتیدەر بن و هاوکاری و بەشداری بکەن.

هەروەها داوا کراوە وێنەی بەندکراوانی سیاسیی کورد لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا هەڵبگیردرێ و نیشان بدرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپرۆژە ٥٠ ساڵەکەی ئێران و بێدەگی زلهێزانی جیهان؟ 
بابەتی دواترکافەکانی کوردستان مەکۆیەک بۆ مادەی هۆشبەر و لەشفرۆشی/ بەڵگەکان لەسەر کافەی سینەما و کافە کلاسیک لە مەریوان

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان