Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ کوردستان بانگەوازیی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان

بانگەوازیی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان

0
1891

ڕۆژی کورد: بەپێی بانگەوازییەک کە لەلایەن کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان بڵاو بۆتەوە، بڕوایە ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی دیسامبری ٢٠١٦ لە وڵاتی ئاڵمان، ڕێپێوانێکی جەماوەری بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی تیرۆری شەوی چلەی قەڵای دێموکرات لە کۆیە، بەڕێوە بچێت.

15740833_1373652146011575_4544686231403155746_nبڕیارە لەو ڕۆژەدا، کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان لەبەر دەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆببنەوە و تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی مەحکووم بکەن.

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤ی دیسامبری ٢٠١٦٦، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی بریتانیا، لە شاری لەندەنی پێتەختی ئەو وڵاتە، ڕێپیوانێکی جەماوەرییان بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و کردەوەی تیرۆریستییشەوی چلەی ئەمساڵی بەردەم بارەگای حدک لە کۆیەی کوردستانی باشوور، بەڕێوە برد.

کەمپەینی کورد، وەک کەمپەینێکی سەربەخۆی کورد، لە ڕێگای بانگەوازییەکەوە، داوای لە سەرجەم کوردستانیانی تاراوگە کردووە لە ڕێگای ڕێپیوان و کۆبوونەوەی ناڕزایەتی لە وڵاتەکانیان، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی لە ژێر دروشمی #نا_بۆ_تیرۆریزمی_ناودەوڵەتی دەرببڕن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپرۆژەی نوێی بەھمەن قوبادی بۆ منداڵان بە ناوی “منداڵانی ھەتاو”
بابەتی دواتردەزگای ئاسایش: ٢ تۆمەتباری تەقینەوەکانی کۆیە دەستگیر کران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان