باندی شەهاب نادری، خەریکی تۆراندنی خێرخوازان لە دەڤەری کرماشانن/گیانی لێقەوماوان لە مەترسی دایە

0
885

شەهاب نادری، نوێنەری ڕاستەوخۆی سپای تیرۆریستیی پاسداران لە پاوە و هەورامانت، وێڕای براکانی، جارێکی تر بۆ خۆشخزمەتی بە ڕژیم، خەریکی خیانەت پێکردن و کێشە و ئازارنانەوە بۆ خەڵکی لێقەوماوی پارێزگای کرماشانن،

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان، شەهاب نادری، نوێنەری ڕژیم و سپای تیرۆریستیی پاسداران لە ناوچەی پاوە و هەورامانات و براکانی  بە ناوەکانی بەهمەن و بەرزان، بوون بە هۆکاری ڕەنجانی خێرخوازان لە دەڤەری کرماشان و تۆرانیان لە خزمەت کردن بە خەڵکی لێقەوماوی ئەو دەڤەرە.

ڕۆژی ڕابردوو، بەهمەن و بەرزان بە ئانقەست لەبەرچاوی خێرخوازان، سپاسیان لە سپای تیرۆریستیی پاسداران کردووە کە یارمەتیی خەڵکی لێقەوماوی کرماشان دەکەن.

هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لەمبارەوە دەڵێ، ئەو وتووێژە بەئانقەستەی شەهاب نادری و براکانی کە لە پێش چاوی خێرخوازەکان ئەنجام دراوە، بووە بە هۆکاری ڕەنجانی خێرخوازان.

خێرخوازەکان گوتوویانە، ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە کە سپای تیرۆریستیی پاسداران، هیچ یارمەتیەکی ئەو ناوچەیەی نەداوە و ئەوە ئێمەین کە قۆڵمان لێ هەڵکردووە، مادام نوێنەری ئەو ناوچەیە ئەوتۆ قسە بکات، ئێمە ناتوانین درێژە بە کارەکانمان بدەین.

یەکێک لەو خێرخوازانە کە بەو هۆکارە تۆراوە و ڕەنجاوە، کەسێکی ئیسفەهانیە کە ١٠٠ کانێکیسی تەرخان بە کەسانی ئیفلیج و نوخاع پچڕاو کردووە. کانێکسەکانی ئەو خێرخوازە ئیسفەهانیە لە ناوچەی سەلاس لە شوێنێک بە ناوی مەیدانی فوتباڵ داندراون.

دەگوترێ بە هۆی ئەوەی کە زەماوەندی خزمایەتی لە ناوچەی سەلاس زۆرە، ڕێژەی ئیفلیجەکانیش لەو ناوچەیە بەرچاوە.

ئەو خێرخوازە ئیسفەهانیە گوتوویەتی، من ئەو ١٠٠ کانێکسەم بە خێر و ئەمانەت داوە بە خەڵکی ئێرە، بەڵام مادام نوێنەرەکەیان وا سپڵە و درۆزنە، من ئیتر نایەمەوە ئەو ناوچەیە و یارمەتی نادەم.

ئەو کردەوەی شەهاب نادری و براکانی و تۆراندنی خێرخوازان لەو ناوچەیە لە حاڵێکدایە کە بەتایبەتی لە ناوچەی بازان، کەش و هەوا لەڕادەبەدەر ساردە.

تا ئێستا ٢٥٠ کانێکس لەلایەن کۆمپانیای ئیستەیک ـەوە بۆ ئەو ناوچەیە چووە بەڵام بۆ شارەکان بووە و بەدەگمەن بە گوندەکان گەیشتووە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەمەڕ دۆخی کەشوهەوای ئەو ناوچەیە دەڵێ، شەوی ڕابردووە، چوار کەس لە ناو خێوەتێکدابووین، وێڕای ئەوەی کە هەر کەسەو ٧ پەتۆمان بەکارهێناوە، بەڵام ناچار بووین بۆ گەرم مانەوە، یەکتری لە ئامێز بگرین، هەوا بەڕادەیەک ساردە کە شەو ناوێری بخەوی، دۆخی منداڵ و پیرەکان زۆر نالەبارە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنیری ناوەندی ڕۆژی کورد لە سەلاس، شارەوانیی ئەو شارە، لەو دۆخە ماڵ کاولیەدا، فیشی گازی بۆ خەڵک بردووە، ئەوە لە حاڵێکدایە، شارەوانیی سەلاس، تا ئێستاش شەقام و ناو جۆگەکانی خاوێن نەکردۆتەوە. ئێستا شارەوانیی ناوچەی ٢٠ی تاران، گرووپێکی تایبەتی بۆ خاوێن کردنەوەی شەقام و ناو شاری سەلاس ناردووە.

بۆ ناسینی باندی مافییایی شەهاب نادری لێرە کرتە بکەن.

هەروەها بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر شەهاب و باندەکەی و کوردفرۆشیەکانیان لێرە کرتە بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.