Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران با، بانە تەنەکەییەکی قوتابخانەی دەرەوانی هەڵتەکاند

با، بانە تەنەکەییەکی قوتابخانەی دەرەوانی هەڵتەکاند

0
1224

ئەمڕۆ با و بۆرانی بەهێز، لە مەریوان خەساری زۆری لێکەوتەوە و زیانێکی زۆری بە ژینگە و هاووڵاتییان گەیاند، یەکێک لەو زیانانە ڕاکردنی بانە تەنەکەییەکەی قوتابخانە کۆن و لەناوچووەکەی گوندی دەوەران بوو.

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان، ئەمڕۆ هەینی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، با، بانە تەنەکەییەکی قوتابخانەی گوندی دەرەوانی لەگەڵ خۆیدا برد.

بە هۆی ئەوەی کە ئەم ڕووداوە ڕۆژی هەینی ڕووی داوە و ڕۆژی پشووی قوتابخانە بووە، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

کەسێکی خەڵکی گوندی دەوەران لە لێدوانێک لەمبارەوە بۆ هەواڵنێری ڕۆژی کورد گوتی: “گوندی دەوەران هیچ کات قوتابخانەیەکی جێگیر و شوێنێک بە ناوی قوتابخانەی نەبووە، چەند ساڵێکش بوو بە ناچاری لە ژێر ئەو خانووە کە بانەکەی تەنەکەیە و خەڵکی گوند و مامۆستای قوتابخانە چاکیان کردووە، قوتابیان وانەکانیان دەخوێند تا با ئەویشی لێ ئەستاندین”.

ئەو سەرچاوەیە کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێ گوتیشی: “تا ئێستا چەندین جاران لە ڕێگای جیاجیاوە، داوای قوتابخانەمان کردووە و داواکاریمان لە ناوەند و بنکە و بەرپرسە جیاجیاکان کردووە بۆ قوتابخانە بەڵام تا ئێستاش هیچ بەڵێن و وڵامێکمان وەرنەگرتووە”

دەوەران گوندێکی سەر بە مەریوان ـە و مەودایەکی کەمی لەگەڵ مەریوان هەیە بەڵام تا ئێستاش قوتابخانە کۆنەکەی هەروا بێ دەرەتان ماوەتەوە و تا ئێستاش هیچ ئاوڕێکی لەسەر نەدراوەتەوە.

دۆخی قوتابخانەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە گشتی نەگونجاوە و بەپێی ئاماری فەرمی کە لە فەرمانگەی پەروەردەی ئورمیە هەیە، ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی ٦٠% لە قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، شیاوی تێدا خوێندن نین و دەبێ چۆڵ بکرێن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێرشی میدیایی رژیم بۆ سەر پێگەی حیزبەکان+شڕۆڤەی بێهزاد خۆشحاڵی
بابەتی دواترلاوێکی بۆکانی بوو به یه‌که‌می کێبه‌‌رکێێ کاراته له ئاستی ئێراندا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان