ئەگەری هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بەهێزە و گالانت هەڕەشە لە ئێران دەکات

0
133

 

ماڵپەڕی ” ئەکسیوس ” لە زمان سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بڵاوی کردەوە ، بە پێی دوایین زانیارییەکانی کە گەیشتوونەتە دەست ناوەندەهەواڵگریەکانی ئێسرائیل ، ئێران بڕیاری کۆتایی داوە بۆ هێرشکرنە سەر ئیسرائیل

دووبەرپرسی باڵا ڕۆژی یەکشەم 21 ی گەلاوێژ بە ” باراک دەیڤید ” هەوالنێری ئەکسیوسیان ڕاگەیاندووە ، مووساد گەیشتووە بەو ئەنجامەی لە تۆڵەی کوشتنی ” ئیسماعیل هەنییە ” ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل .

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە هێرشی تۆڵەئەستێنیی ئێران ئەگەری هەیە لە 26 ی گەلاوێژدا بێتە ئاراوە کە هاوکاتە لە گەڵ دەستپێکی دانووستانەکانی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی ئەمریکا .

ئەکسیوس دەنووسێت ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە لە سەرچۆنیەتی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل لە نێوان دەسەڵاتدارانی  ئێراندا کێشە و ناکۆکی لە ئارادایە  .

هاوکات گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لەگەڵ پەرەپێدانی جەنگ نین بەڵام ئەگەر هێرشبکرێتەوە سەرمان دەسەڵاتی ئێران تووشی شپرزەیی دەکەیین .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئوسترالیا: ئێران لە وڵاتەکەماندا خەریکی ئاژاوەنانەوە و کرداری تیرۆریستییە  
بابەتی دواترهێزەکانی ئاسمانیی ئیسرائیل خرانە ئامادەباشییەوە

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.