Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئەنجوومەنی ئاسۆی ڕوونی بانە ڕێز لە ڕۆژی زمانی زگمانکی دەکرێ و هەڵبژاردن...

ئەنجوومەنی ئاسۆی ڕوونی بانە ڕێز لە ڕۆژی زمانی زگمانکی دەکرێ و هەڵبژاردن بایکۆت دەکات

0
915

ئەنجوومەنی ئەدەبی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی “ئاسۆی ڕوون” ـی شاری بانە، ئەوساڵ بۆ دووهەمین جار، بە بەڕێوەبردنی ڕێ و رەسمی تایبەت، ڕۆژی زمانی دایکی بەرز ڕادەگرن.

بەبۆنەی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی بەرنامەیەک لە ژێر ناوی ناسنامەی من لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری بانە بۆ دووهەمین جار بەڕێوەدەچێ.

بەرنامەی ناسنامەی من وەک گەورەترین و پڕبینەرترین بەرنامەی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی ئەنجوومەنەکانی  ڕۆژهەڵات دێتە ئەژمار، هەر بۆیەش بەرپرسان بە هەموو شێوەیەک کۆسپ و لەمپەر دەخەنە سەر ڕێی.

بەرنامەی “ناسنامەی من”، لە دوو بەشدا و بەدوو شێوازی جیاواز بەڕێوە دەچێ. لە بەشی یەکەمدا ئەدیب و ماموستایانی زمانناس، کۆمەڵناس و دەروونناس وتارەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن و لە بەشی دووهەمدا بەرنامەیەکی هونەری فەرهەنگی زۆر گرینگ بەڕێوە دەچێ.

ئەو بەرنامەیە لە لایەن گرووپی شانۆی ئاسۆی ڕوون، ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی زانستی و فەرهەنگی ئاسۆی ڕوون و بەدرووشمی “خوێندن بەزمانی زگماکی مافی خۆمانە”، بەڕێوەدەچێ.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی دەهەمی پارلمان و خولی پێنجەمی مەجلسی خیبرەگان،  ڕای ئەنجومەن وایە کە بایکۆتی هەڵبژاردن بکات و هۆکارەکەش دەگەڕێننەوە بۆ نەبوونی هیچ جۆرە دەستکەوت و چالاکیەکی کۆمەڵایەتی لە مەجلیس و خولە جیاوازەکانی پارلمان  و لایان وایە  ئەوەی ئەوان بەشیاومان زانیوە، بە شیاوی وەرنەگیراوە.

هەر بۆیە وەک ئەنجومەن لە هەڵبژاردن دا بەشداری ناکەیین و تەنانەت ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش ئێمە یاسامان بۆداناون کە هیچ جۆرە پڕوپاگەندەیەک نەکرێ.

شایانی ئاماژەیە کە ئەنجومەنی “ئاسۆی ڕوون” لە پێناسەی خۆیدا، خۆی وەک ئەنجوومەنێکی بێ لایەن دەناسێنێ و دەڵێ: سەربەهیچ ڕێکخراو و پارت و ئەنجومەنێک نین و ناشبین و تەنانەت پشتگیری هیچ ڕێکخراوەک ناکەیین بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پشتگیری هیچ تاکێک ناکەیین لە کاتی بانگەشەی هەلبژاردن.
هەروەها ئێستا ئێمە خۆمان ڕێکخراو یا بە واتاییکی تر ئەنجومەنێکین کە ناو دڵی گەل دا هەڵقوڵاوین وسەربەخۆین و لەژێر کاریگەری هیچ ئۆرگان و سازمانێک دا نین و ناشبین.
ئەنجۆمەنی کۆمەڵایەتی ئاسۆی ڕوون هەوڵی بن بڕ کردنی کێشەکۆمەڵایەتیەکان دەدات و وەک ڕووبار بێ وچان چالاکی دەکات و ناوێستین.

دەستەی بەڕێوەبەرانیئەنجموونی ئاسۆی ڕوون لە ئێستادا بریتین لە: ئێسماعیل غەمگین
واحیدشێخی، کولسوم قادری، تەرزە عەزیزی، سەردار تاهیری، دڵسۆزڕسووڵزادە، ئیبڕاهیم ئیبڕاهیمی، ڕۆژانۆ عەزیزی، ماردین شێخی ، خالدمەعروفی ، دیمەن مەجیدی، محەمەد محەمەدی، شیوا محەمەدنژاد

شایانی باسە کە بڕیارە ئەنجموونەی کۆمەڵایەتی، ئەدەبی و فەرهەنگی “ئاسۆی ڕوون” لە ٢٢ شاری تر، لق بکاتەوە. لەو بارەوە لە وێبلاگی ئاسۆی ڕووندا نووسراوە:  ەک مزگێنی؛لەگەڵ هاتنی مۆڵەتی چالاکی ئەنجومەن؛ لە 22شاری گەورە لەق دەکەینەوە،چونکە کێشەکانی سنە؛شائاباد؛شیراز؛مەریوان؛بانە و… یەک کێشە نین؛کەوابوو وەک پێویست ؛دەتوانین لەهەموو شارەکان لەبەرژەوەندی گەلەکەمان و گەشەسەندنی مرۆڤایەتی لە ڕۆژهەڵات و باشوور، لە تاران وشیراز و ئیسفەهان و…،لەق دەکەینەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕێکخراوێکی کوردی تەقینەوەکەی ئانکارای وەئەستۆ گرت
بابەتی دواترڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایک

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان