Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئەنجومەنی ئاسۆی ڕوونی بانە بە بۆنەی مەرگی ٤ کۆڵبەر لە سەردەشت، ڕاگەیێندراوێکی...

ئەنجومەنی ئاسۆی ڕوونی بانە بە بۆنەی مەرگی ٤ کۆڵبەر لە سەردەشت، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە

0
1503

ڕۆژی کورد: دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئاسۆی ڕوونی کوردستان-بانە، بە بۆنەی ڕووداوی مەرگی ٤ کۆڵبەری خەڵکی بانە، مهاباد و سەردەشت بە هۆی کەوتنە ژێر ڕنوو لە نزیک گوندی بێورانی سەردەشت، ڕاگەیێندراوێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە و تێیدا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بە کەمتەرخەم و تاوانبار دەناسێنێ.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە: 

بەناوی بەرزەناوی بێ هاوتا

چەپ گەردی گەردوون،گەڕان کوشتمی
نەزان پەرەستی بۆ نان کوشتمی
هەر چەوسانەوەی ، بێ حەسانەوە
ئەی مردن لە کوێی؟ژیان کوشتمی

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی کار و پیشەسازی و کەمتەرخەمی بەرپرسان و تەرخان نەکردنی بڕە بوودجە بۆ هەلی ڕەخساندنی کار ، بەداخەوە کۆڵبەری وەکوو دیاردەیەک بۆ چینی چەوساوە و هەژار، بۆ بژێوی ژیانیان سەری هەڵداوە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیاوان لە تەمەنی ژێر بیست ساڵ تا دەگاتە حەفتا ساڵ، بۆ بژێوی ژیانی خۆیان ، بەداخەوە ڕوو دەکەنە کاری کۆڵبەری کە هەنووکەش ترس و دڵەڕاوکێ لەناو تاک بەتاکی ئەندامانی خێزانیان، وەکوو دڵەخوورپە، هەیە و هەر دەم لە ڕوودانی کارەسات دەترسێن.
بە داخێکی گرانەوە ڕۆژانە هەواڵی دڵتەزێنی لاوانی کوردستان بەتایبەت لە ناو کۆڵبەران دەبیستین ، ڕۆژ نییە کۆڵبەرێ بە گولله، کۆڵبەرێ بە خنکان، کۆڵبەرێ بە کەوتن و .. کۆڵبەرێ بە ڕنوو، گیان نەدەن!
هەواڵی پڕ لە ئازاری کۆڵبەران کە بۆ بژێوی ژیانیان چووبوون بۆ کۆڵ ، دڵی هەموومانی هێنایە ژان و ئێمەش بەو پەڕی دڵگەرانی و ناخۆشی و پەرۆشیەوە پرسە و سەرەو خۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیان دەکەیین و بەم بۆنەشەوە هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیێنین و داوا لە خواوەندی مەنان دەکەین سەبووری باتە بنەماڵە و کەس و کاریان و هەروەها ڕوحی قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
هاووڵاتیان!
با بە بایەخ دان بە وەبەرهێنان و پێشەسازی، دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتیانمان بڕەخسێنین و ڕکابەری وڵاتانی دراوسێ بکەیین.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئاسۆی ڕوونی کوردستان بانە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووژیانی چەند کۆڵبەری پیرانشاری لە مەترسی دایە و پێویستیان بە بەهانەوەچوونە
بابەتی دواتركۆڵبه‌ڕێكی دیكه‌ به‌ هۆی سه‌رماوه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا+فیلم و وێنه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان