ئەمساڵیش لە بۆکان، چیای تەرەغە میوانداری ڕێوڕەسمی نەورۆزە

0
1336

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی ڕۆژی کورد، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵی شاری بۆکان وەک چەند ساڵی ڕابردوو لە چیای تەرەغە بەڕێوە دەچێ.

چالاکانی مەدەنیی شاری بۆکان ڕایانگەنادووە کە هەینی داهاتوو واتا كۆتا هەینیی ساڵی كوردی، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵی نوێی کوردی لە “تەرەغە” کۆدەبنەوە.

چالاکانی مەدەنیی بۆکان داوا لە هاوشارییانی بۆکان دەکەن ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو، لە چیای تەرەغە کۆببنەوە.

بڕیارە ڕێوڕەسمی شایی و خۆشی و هەڵپەڕکێی کوردەواری لەو رێوڕەسمەدا بەڕێوە بچێت.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بۆنەی نەورۆز، سەرەرای کۆسپ و پێش پێگرتنی ڕژیم و بنکە ئەمنیەکانی، بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بە کۆمەڵ و لە شوێنی دیاریکراو بەڕێوەدەچێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهۆزان دڵگەش کۆچی دوایی کرد
بابەتی دواترپێشانگای وێنە و خۆشنووسیی بەهاران لە مهاباد، دەستی بەکار کرد