ئەمریکا 21 کەسایەتی و 9 کۆمپانیای ڕووسی خستە ناو لیستەی گەمارۆکانەوە

0
540

ڕێبەرانی دیموکڕاتی کونگرەی ئەمریکا لەنامەیەکدا بۆ تڕامپ داوایان کرد کە دەوڵەت لە کۆتا مۆڵەت کە هەتا دووشەمەیە، بۆ کاریگەریی هێرشە سایبریەکانی ڕووسیە بۆسەر هەڵبژاردنەکانی وڵاتانی دیکە، کەڵگ وەربگرێت.

ڕۆژی کورد: گوتەبێژی وەزارەتی خەزێنەی ئامریکا گوتی،  ئەوان بەشێوەیەکی چالاک لە بەدواداچوونی ڕاپۆرتەکان لەژێر ناوی (بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێرشبەرانی ئامریکا لەڕێگای یاسایی تێرۆریستیەوە) بەشێوەی دیاری کراوی کات و لەچوارچێوەی یاسادا چالاکن.

ڕووسیە هەتا ئەم کاتەش بەهۆی گوشار خستنەسەر کریمەی ئۆکراین لە ساڵی ۲۰۱۴ و پشتیوانی کردن لە جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لەژێر ئابڵۆقەکانی ئامریکا دایە.

ڕۆژی هەینی 26ی ژانویە/ 6ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، وەزارەتی خەزێنەی ئامریکا ڕایگەیاند کە ۲۱ کەس و ۹کۆمپانیای دیکە زیاد کردووەتە سەر ئەوانی پێشووتر، بۆنموونە هێندێک لەوانەی کە دەزگاکانی گازی زیمێنس (SIEGn.DE) كریمە دابین دەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕیگەیاند: ئەم کارە، دژکردەوەی ئامریکا سەبارەت بە داگیرکردنی کریمە لەلایەن ڕووسیەوە ڕاناگرێت و تەنیا هەوڵێکە بۆ مانەوەوی ئارامیی کریمە.

ئەم ئابڵۆقانە پێوەندی بە ئۆکراینەوە هەیە کە ناوچەیەکی کێشە لەسەری نێوان ئامریکا و ڕووسیەیە و بۆ نموونە چۆن کۆتایی بە شەڕی ناوخۆی سووریە یان ئایا ڕێکەوتنی ناوەکیی ۲۰۱۵ی ئێران درێژەی دەبێت.

یەکێک لەو کەسە نوێیانەی کە لەناو لیستەی گەمارۆکانی ئەمریکادا دەبیندرێ، (ئاندرێ چرزۆف) جێگری وەزیری وزەی ڕووسیەیە کە ساڵی پێشوو لەلایەن یەکیەتیی ئەوروپاوە ئابڵۆقەی خرابووە سەر و ئەوەش بە هۆی دابین کردنی پێداویستیی دەزگاکانی گازی کریمەوە بووە.

هەروەها (سێرگئی تۆپۆرگیلکا) سەرۆکی کۆمپانیای پێشکەوتنی تێکنۆلۆژیای ڕووسیە، تێکنۆپڕۆمکسپور و چەندین کۆمپانیای ژێردەستی (Surgutneftegaz SNGS.MM) گەمارۆیان خراوەتە سەر.

وتەبێژی Rostec، کە لەژێر ئابڵۆقەکان ئامریکادایە و کۆمپانیای دایکی تێکنۆپرۆمکسیورە، گوتی، ئەم کۆمپانیا کە دابینکەری سەرەکیی کەرەستەکانە نەک هەر لە وتووێژ بەڵکوو لە پێوەندیە نێودەوڵەتیەکان لەژێر گوشار دایە.

دانێل فرید، یەکێک لە کارناسانی پێشووی کاروباری دەرەوەی ئامریکا گوتی، ئەو ڕاگەیاندنی ئابڵۆقە نوێیەکانی ڕۆژی هەینی وەک (پارێزەری ئابڵۆقەکان) دەبینێت، زیاتریش بە ئامانج کردنی ئەو کەس و کۆمپانیایانەیە کە بەجێگەی کەسانی پێشووتر ئابڵۆقەیان لەسەربوو.

ئەو هەروەها گوتیشی، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئابڵۆقەکان کاریگەری لەسەر حکومەتێک هەیە، دەبێ بەشێوەی بازنەیی نوێ بکرێنەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە گەمارۆکانی ئێستا تەنیا خەڵک دەکەنە ئامانج، بۆیەش ڕێگە بدەن دانیشتن بکرێت، چونکە ئاوا تەنیا کەسانی دیکە جێگەیان دەگرنەوە و دەست بەکاردەبن کەوابوو هەرهەمان شێوە کارکردنە ئامانجی باشی نابێت و پێشتریش تاقی کراوەتەوە و بێ ئەنجام بووە.

ویلادێمیر جەباریۆف، جێگری سەرۆکی کاروباری نێودەوڵەتیی پارلەمانی باڵای ڕووسیە، گوتی: ئەمە سیاسەتێکی ئابڵۆقە نیە، ئامریکاییەکان شەڕیان بەرامبەرمان ڕاگەیاندووە، کەوابوو ئێمە بیری خۆمان دەکەینەوە و بەرەوپێش دەچین.

 ئامریکا دەتوانێت بەشێوەی جیاجیا تا ڕۆژی دووشەممە چەندین ڕاپۆرت لەسەر چەند و چۆنیی ئابڵۆقەکانی سەر ڕووسیە بڵاوبکاتەوە. بۆنموونە لیستێکی ئۆلییگاریشیی باڵا و هەروەها بۆ لەگرێونانی قەرزەکانی دەوڵەتی ڕووسیەش هەنگاو بنێ.

یاسای ئابڵۆقەکانی تڕامپ کە ۲ی ئاگوست واژۆ کراوە، پێویستی بە وەزارەتی خەزێنەی ئامریکا هەیە تاکوو لیستێک لە گرینگترین ئولییگاریشیەکانی ڕووسیە بخاتە ڕوو کە (لە نزیک بوونیان لەگەڵ ڕووسیە و قازانجی تەواوی دیاری بکرێ).

ئەم ڕاپۆرتە لەگەڵ ڕاپۆرتی “باس کردن لە کاریگەریە باشەکانی زیادکردنی ئابڵۆقەکان …. کە لەچوارچێوەی قەرزی دەوڵەت و بەشێکی زۆری کەرەسەکانە.

هەردوو ڕاپۆرت، قەرار وایە تاکۆتایی مانگی ژانویە، پێش لە وتووێژکردن لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕووسیە، بدرێتە کۆنگرە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.