Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ئەمریکا ٣٥ دیپڵۆماتکاری ڕووسی لە وڵاتەکی دەردەکا

ئەمریکا ٣٥ دیپڵۆماتکاری ڕووسی لە وڵاتەکی دەردەکا

0
1079

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕۆیتێرز، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، باراک ئۆباما فەرمانی دەرکردنی ٣٥ دیپڵۆماتکاری ڕووسی لە ئەمریکای دەرکردووە و لەلایەکی تریشەوە دوو ڕێکخراوی زانیاریی ڕووسیش، گەمارۆیان لەسەر داندراوە.

هۆکاری ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ خۆتێهەڵقووتان و کاریگەری دانان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن ڕووسیەوە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی بنکە تەناهی و ئاسایشییەکانی ئەمریکا ، لەلایەن خودی ڤلادیمێر پۆتین ـەوە، ڕێبەری کراوە کە تێیدا هێرشی سایبێری کراوەتە سەر دێموکراتەکانی ئەمریکا.

لەلایەکی تریشەوە، ئەمریکا، دوو بینای سەر بە ڕووسیەی لە نیۆیۆرک و مریلەند داخستووە و فەرمانی داخستنی کۆنسوولگەریی ڕووسیەی لە سانفرانسیسکۆ داوە و پێشی ڕاگەیاندوون کە دەبێ لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا، خاکی ئەمریکا بەجێ بهێڵن.

هەروەها دەگوترێ کە باراک ئۆباما، فەرمانی گەمارۆخستنەسەر (ئێف. ئێس. بی)، سەرویسی ئەمنیەتی فیدراڵی ڕووسیە و ڕێکخراوی زانیاری و هەواڵگریی ئەرتەشی ڕووسیە (جەی، ئار، یو)ـشی دەرکردووە.

دیمێتری پسۆکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرملین، لە دژکردەوە بەو بڕیارەی ئۆباما لە هەمبەر ڕووسیە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هێرشی سایبێریی ڕووسیە بۆ سەر ئەمریکا گوتی: “ئامانجی ئۆباما داڕماندنی یەکجارەکیی پەیوەندیی نێوان ڕووسیە و ئەمریکایە و ئێمەش دەست لەسەر دەست دانانێین و وڵامی پێویست و گونجاومان دەبێت”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووقەرارگاکانی سوپای قۆدس لە هەرێمی کوردستان/راپۆرت
بابەتی دواترپارتی کرێکارانی کوردستان: بە هەرێمی کوردستانمان ڕاگەیاندووە هێزەکانمان لە شنگال دەکشێنینەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان