ئەمریکا هەموو بەربەستەکانی فرۆشتنی چەکی هێرشبەر بە سعوودیا هەڵدەوەشێنێتەوە

0
305

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند حکومەتی ” جۆ بایدن ” بڕیاری داوە هەموو ئەو بەربەستانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە ڕێگر بوون لە فرۆشتنی چەکی هێرشبەر بە سعوودیا کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە پێناو جەنگی یەمەندا خستبوویەبەردەم ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی جەنگی یەمەن بەرەوکۆتایی بچێت  .

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی 19ی گەلاوێژ پشتڕاستی کردۆتەوە کە وەزارەتی دەرەوە ڕێکارەکانی هەڵوەشاندنەوەی هەموو بەربەستەکانی ئەو بوارەی خستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە .

چاودێڕانی سیاسیی و سیاسەتمەدارانیش لەمبارەوە ڕایان وایە ، لە ئێستادا حوسییەکانی یەمەن کە بوونەتە مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل و ناوچە واباشترە لەوەزیاتر نەبنە کارتی گوشار بە دەست ئێرانەوە ، بۆیە پێویستە لە لایەن سعوودیاوە بەهەمووشێوەیەک سەرکوت بکرێن .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسیخوڕەکانی ئەمریکا : ئێران زۆرکەمی ماوە دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات
بابەتی دواترپنتاگۆن : بۆهەرهێرشێکی ئێران بۆ سەر هێزەکانمان ، وڵامێکی گورچوو بڕمان دەبێت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.