ئەمریکا دەیان فڕۆکەی “ئێف 22” ی ڕیپتۆری هێنایە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

0
378
فڕۆکەی ئێف 22ی ڕیپتۆری ئەمریکی

 

سێنتکام ، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەسەربازییەکانی ئەمریکا ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18 ی گەلاوێژ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس ئاشکرای کرد ، ئەمریکا دەیان فڕۆکەی ئێف 22ی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کردووە .

سێنتکام دەنووسێت ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف 22 ی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بە مەبەستی ئاڵ و گۆڕ لە تاکتیکە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا جێگیر کراون وەک وڵامێک بۆ هەڕەشەکانی ئێران و پرۆکسییەکانی لە ناوچەدا .

ئەو هەواڵە لەکاتێکدایە ، پێشتر ئەمریکا 12 فڕۆکەی تری هێنابووە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

هەر ئەمڕۆش ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردبوو ، بە هۆی جوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە ئەگەری زۆرە ، ئێران لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل پاشگەز ببێتەوە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەرلەمانی ئەڵمانیا داوا دەکات جددیتر لە دژی ئێران بوەستنەوە
بابەتی دواترکۆمیساریی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی بۆ لەسێدارەدانی بەلێشاو لە ئێران دەردەبڕێت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.