ئەمریکاو فەرانسە نیگەرانن لە تاقى کردنەوەى موشەکى ئێران

0
569

دواى ئەوەى کە سوپای پاسداران بۆ جارى دووەم دواى ڕێکەوتننامەى ناوەکى تاقى کردنەوەى موشەکى ئەنجام دەدات نیگەرانى ئەمریکا و فەرانسەى لێکەوتەوە داواى هەڵوێستى ئەنجومەنى ئاسایش دەکەن.

مارک تانەر وتە بێژى وەزارەتىدەروەى ئەمریکا گوتى  کە بە دواى راستیەکانى ئەو تاقى کردنەوانە دا دەگەڕێن ئەگەر بێت و ئەوتاقى کردنەوانە پەیوەندى بە موشەکى بالستیک کە تواناى هەلگرتنى کڵاوى ئەتومى هەبێ ئەو کات دەبێ ئەنجومەنى ئاسایش بڕیار بدات.

هەروەها سەرچاوەیەکى دیپلۆماسی فەرانسە ئەو تاقى کردنەوانە بە پێشل کردنى بڕیارنامەى ٢٢٣١ ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتوەکانە هەروەها درێژەى پێدا کە بە دواى راستیەکانى ئەو تاقى کردنەوانەدا دەڕۆین ئەگەر راست بێت ئێستا زووە کە بڵێین بریاى ئێمەو ئەنجومەنى ئاسایش چى دەبێ.

شایانى باسە ئێران بۆ جارى دووەمە دواى ڕێکەوتنامەى ناوەکى تاقى کردنەوەى موشەکى بالستیک ئەنجام دەدات ئەو یەکەش نیگەرانى هەموو لایەکى لیکەوتەوە چونکو هیزى ئێران لە نیشانە گرتنى هەموو ئامانجەکان لە ناوچەو بگرە دورتر نیشان دەدات ئەو یەکەش بە مەترسی لە سەر ئاسایشی ناوچە دەزانریت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.