
رۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر
رۆژی كورد : هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر ئەندامی دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و هاوکاری ناوەندەکەمان ناوەندی رۆژی کورد کاک ئەردەڵان عەبدوڵایی ساڵی ١٩٧٢ زایینی بەرانبەر بە ١٣٥١ هەتاوی لە شاری سەلماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە سەلماس تەواو کردووە و دیپلۆمی لە شاری تاران وەرگرتووە و دواتر لە ساڵەکانی ١٨٩٩ هەتا ١٩٩٢ لە کۆلێجی میترۆی تاران بەشی میکانیکی خوێندووە و هاوكات وەکوو پسپۆڕ لە دەزگای چاودێری مێترۆی تاران و نهخشهههڵگری کاری کردووە و هه‌روها بەشداری چەندین فۆرماسیۆنی رۆژنامەنووسی کردووە.
دوای ساڵەکانی ١٩٩٣ زایینی بە هۆی تێکەڵاوی بنەماڵەیی و بیری نەتەوەیی و چالاکیە سیاسیەکانی سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ڕێبەرایەتی شەهیدی نەمر دوکتۆر قاسملوو روو لە هەندەران ئەکات و لە پاریسی پێتەختی وڵاتی فەرانسە نیشتەجێ ئەبێت. لە پاریس بەردەوام ئەبێت لە خوێندنی لە بەشی میکانیکی گشتی وەکوو پسپۆڕ و هاوکات لە بواری سیاسی و حیزبی دا بە هۆی تێکەڵاوی ئه‌ندامێكی بنەماڵەیان وه‌كوو بەرپرسی دیپلۆماسی و پێوەندیەکانی دەرەوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەرپرسایهتیان هه‌بووە لە ناوەندە حیزبیەکان لە دەفتەری پاریس و یەکێک لە خه‌باتكاران و چالاكانی تیشک تی ڤی بووه له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ئه‌و تهلڤیزیۆنه له پاریس و ساڵانێک هاوکاری کردووە لە کومیتەکانی نەورۆز لە هەر چوارپارچەی کوردستان و ئەنستیتۆ کورد لە پاریس و ماڵی کورد و هەر وەها یەکەم کەس بووە لە رۆژنامەی ئوورمیە ئۆرگ بە زمانی کورمانجی بابەتی بڵاو کردوەتەوە و ئەندامی رێکخراوی رۆژنامەنووسانی چل دەولەتە لە وڵاتی فەرانسە یان Francophone.
وەکوو ناوەندی رۆژی کورد چەن پرسیارمان ئاراستەی بەڕێزیان کرد لە هەمبەر کار و چالاکیەکانیان لە ئێستا و ڕابردوو دا و رۆڵی ناوەندی ڕۆژی کورد لە بزاڤی رۆژنامەگەری کوردی کە بەڕێزیان بەوپەڕی لێبووردەیی وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەیان خستە بەرچاوی بینەرانی ناوەندی رۆژی کورد.
پرسیاری ١_ تكایه كورته‌یه‌ك له مێژووی چالاكیه‌كانی خۆتان له ئێستا و ڕابردوو دا بۆ ناوه‌نده‌كه‌مان باس بكه‌ن ؟
وه‌ڵام ـ پێشەکی زۆر سپاسی ناوەندی ڕۆژی کورد دەکەم بۆ بەسەرکردنەوە و پێدانی ئەو دەرفەتەی بۆ منیان ڕەخساند بۆ باسکردن لە سەر چالاکیەکانم و ڕەوتی ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن و ناوەندی ڕۆژی کورد. دوابەدوای شۆرشی گەلانی ئێران و هاتنەسەر کاری دەوڵەتی دیکتاتۆری ڕژیمی ئێران دۆخی چالاکی رۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن بە گشتی لە ئێران و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر بەرتەسک بوو و چالاکیەکان بە نهێنی و زۆر کەم بوون. وەک باستان کرد بە هۆی پێوەندی و گرێدراوی بنەماڵەییم بە ڕەوتی سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بە ناچار ساڵی ١٩٩٣ کوردستانی رۆژهەڵاتم بە جێهێشت و لە شاری پاریس پێتەختی وڵاتی فەرانسە نیشتەجێ بووم و بەردەوام بووم لە سەر چالاکیەکانم لە بواری سیاسی و راگەیاندن. نزیک بە ٣٠ ساڵ چالاکیم بووە لە بوارەکانی ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن و بەشداری چەندین کۆنفرانس و سیمینارم کردووە لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی دا. چالاکی تایبەتم لە گەڵ ناوەندی ڕۆژی کورد دوای ساڵەکانی ٢٠١٥ دەست پێ‌کرد لە گەڵ هاوڕێی ڕێزدار کاک جەماڵ پوورکەریم و خێزانی ناوبراو وەکوو یەکەم دامەزرێنەرانی ناوەندی ڕۆژی کورد کە بە ڕاستی چالاکی و تێکۆشانی چاکیان هەبووە لە هەموو بوارەکانی ڕۆژنامەگەری کوردی و ڕێگایان خۆش کرد بۆ ڕۆژنامەنووسانی کورد و کۆمەڵیک ڕۆژنامەوانی لاویان هاندا بۆ چالاکی لە بوارە جیاوازەکانی ڕۆژنامەنووسی و لە گەڵ هەموو کەم و کووڕی ئابووری و بێ دەرەتانی چالاکیمان کردووە بۆ ناساندنی کورد و کوردستان بە هەموو دونیا و وڵاتانی دەرەوە و تا ئێستاش بەردەوامین لە خەبات و چالاکیەکانمان.
پرسیاری٢_ ڕۆڵی ناوه‌ندی رۆژی كورد له خزمه‌ت به بزاڤی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی چۆن ئه‌نرخێنن ؟
وه‌ڵام ـ لە سەر پرسیارتان بۆ ڕۆڵی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ئاست خزمەت بە ڕۆژنامەگەری کوردی ئەبێ بڵێم هەموو ڕاگەیاندنە کوردیەکان وەکوو ڕۆڵی خۆیان جێگایەکی باشیان بووە و لە ئێستا دا کورد گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر باش بۆ خزمەت بە بزاڤی ڕۆژنامەوانی و لە ئاستی ڕاگەیاندن بە هەموو زاراوە کوردیەکان کاری ڕاگەیاندن دەکات، لە هەموو بوارەکان دەنگ و ڕەنگ و میدیای کوردی دێتە بڵاوکردنەوە. ئەو ناوەندانەی کە سەر بەخۆن زۆر بە ئاسانی تێکەڵاوی کۆمەڵگا و جەماور دەبن و ئەتوانن بچنە ناو ماڵەکانی خەڵکی کوردستان و دەرد و ئازارەکانیان لە هەموو بوارە جیاوازەکانی هۆنەری و کەمایەتی و مافی ژنان و مافی منداڵان و بابەتی ئیش و کار نمایش بکەن. ئێمەش ناوەندی رۆژی کورد وەکوو ناوەندێکی سەربەخۆ و بە بێ هیچ پێوەندی حیزبی دەس بەکار بووین و چالاکیەکانی خۆمان لە هەموو بوارە جیاوەازەکان دا دەست پێ‌کرد و تا ئێستاش بەردەوامین لە بوارە جیاوازەکانی مافی ژنان، گڕوگاڵی منداڵان، پەنابەران، مرۆڤایەتی، توێژینەوەی ستراتێژی، بەرەو سەربەخۆیی، ژینگەوان و چەن بەشی دیکە و هاوکات بە ١٣ زمان بابەت و نووسراوە بڵاودەکەینەوە. بەڵام بە داخەوە دەست کورتی ئابووری و نەبوونی ئیمکانات زۆر جار دۆخەکەی بەرتەسک کردووە و ئێمە بە ناچار پەنا دەبەینە بەر کەسانی بە ئەزموون و نیشتمانپەروەر و ئەوانەی وا هەوڵ ئەدەن لە میدیایەکی سەربەخۆ و ئازاد خۆبەخشانە خزمەت بە بزاڤی ڕۆژنامەگەری کوردی و نەتەوەکەیان بکەن و خۆیان پێ بگەینن.
پرسیاری ٣ – مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له دامه‌زراندنی ناوه‌ندی رۆژی كورد چی بوو؟ تا چه‌ن به‌و ئامانجانه‌ی گه‌یشتووه؟
وه‌ڵام ـ وەکوو پێشتریش ڕامگەیاند ناوەندی رۆژی کورد لە لایەن هاوڕێی بەڕێز کاک جەماڵ پوورکەریم و خێزانی بەڕێزیان شلێر خانم دەروێشی و چەند دۆستی دیکە لە وڵاتە ئۆرووپاییەکان کە لە هەموو بوارە جیاوازەکانی ڕێزمان و وێژە و زمانی بیانی بەشدار بوون دامەزرا و ئارمانجی سەرەکی ئێمە ئەوە بوو کە لە ناو کوردستانی خۆمان نزیکایەتی و ئاشنایەتی پێک بهێنین لە گەڵ پارچەکانی دیکەی کوردستان لە باشوور و باکوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات تا کوردستانی سۆڤییەت یا کوردستانی سوور و لە هەموو پارچەکانی کوردستان هەڤپەیڤین و دانووستان پێک بهێنین لە هەموو بوارەکانی زانست و ڕاگەیاندن و بوارەکانی زمان و وێژەی ئەدەبی کوردی بە تایبەت لە گەڵ کوردستانی سۆڤییەت. هاوکات و بەردەوام چالاک بووین لە هەموو بوارە پێویستەکان وەکوو دەزگایەکی سەربەخۆ و ڕاستە بۆ بەردەوامی ئیش و کارەکانمان کەم و کووڕی ئابووری و دەستکۆرتیمان بووە بەڵام بەردەوام بووین و هەوڵمان داوە بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک و نەتەوەکەمان. هەروەها لە بواری پێوەندی لە گەڵ ڕۆشنبیران و نووسەران لە بواری پسپۆڕی جوراوجۆر ناوەندەکەمان چالاک بووە و ڕۆڵێکی باشی بینیوە، لە بەشی زۆڵم و زۆرداری دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ سەر کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بێگۆمان ناوەندی ڕۆژی کورد وەکوو ناوەندێکی ڕاگەیاندنی چالاک ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە و جەماوەری ئاگادار کردووە و دەورێکی باشی بینیوە. ناوەندی ڕۆژی کورد وەکوو چالاکی لە بواری ڕاگەیاندن و لەقاودانی گەندەڵی و بەرتیلخۆری دەزگا حکوومەتیەکان بەردەوام هاوکاری ڕێکخراوە نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی و دامودوزگا پێوەندیدارەکان بووە، هەر چەن لەو بوارە دا زۆر جار تووشی سەختی و زەحمەت بووین بەڵام هاوکاریمان کراوە لە لایەن چەن کەسایەتی و ناوەند کە لێرە دا ڕەنگە نەتوانین ئاماژە بە ناویان بکەین. وەک پێشتر باسمان کرد و دیسان دووپاتی دەکەینەوە ئارمانجی سەرەکی ئێمە لە دامەزراندنی ناوەندی ڕۆژی کورد هاوئاهەنگی بووە لە نێوان وێژە و زمان و ئەدەبی کوردی لە هەر پێنج پارچەی کوردستان بە تایبەت ئەو پارچەی کوردستانی سۆڤییەت یا کوردستانی سوور کە لە ڕاستی دا خاوەنی وێژە و ڕێزمانێکی تایبەتی کرمانجین و زۆر بەرز دێتە نرخاندن. وەکوو درێژەی چالاکیەکانمان لە ناوەندی ڕۆژی کورد هەموو ساڵێک بەشداری چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە بووین و چەندین سیمینارمان پێک هێناوە و چەندین دیمانە و وتووێژی دەنگ و ڕەنگ بە بێ جیاوازی لە هەموو پارچەکانی کوردستان بەڕێوە چووە.
پرسیاری ٤ – ئایا هه‌ر وه‌ك له ناوی ناوه‌نده‌كه‌تان هاتووه ئه‌و ناوه‌نده ته‌نیا بۆ پرسی كورد چالاك بووه یان ئه‌و وڵاتانه‌ی دیكه‌ش كه كوردی لێ نیشته‌جێیه له خۆ ده‌گرێت؟
وه‌ڵام – به‌ڵێ هه‌ر وه‌ك له ناوی ناوه‌نده‌كه‌مان دیاره رۆژی كورد له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی، ڕاگه‌یاندن و هۆنه‌ری شوێن پێی دیاره و خزمهتكانیشمان هه‌ر وه‌ك پێشتر عه‌رزم كردن ئێمه به بێ جیاوازی خزمه‌تی كۆرده‌كانی نیشته‌جێی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ئه‌كه‌ین و ئێمه وه‌كوو پردێك پێوه‌ندیه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ین، زۆر هه‌واڵی نهێنی له ناوخۆ و به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یان كوردستانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئێران كه وه‌ك ئاگادارین ماوه‌ی ٤٠ ساڵه میلیتاریزه كراوه و كوشتن و لێدان و گرتن و ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی له باری نه‌ته‌وه‌یی و نه‌بوونی كار و خراپی باری ئابووری رۆژ له دوای رۆژ كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی ئیزۆله كردووه، هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و ئاگاداریانه ده‌گاته ناوه‌نده‌كه‌ی ئێمه و له ڕێگای ناوه‌نده‌كه‌ی ئێمه ده‌گوازرێته‌وه و جه‌ماوه‌ری لێ ئاگادار ده‌كه‌ین. هه‌ر وه‌ها پێویسته ئه‌وه زیاد بكه‌م له ناوه‌ندی رۆژنامه‌وانی ئێمه زۆر له ئه‌ندام و هاوكارهكاانمان ئه‌ندامی پارت و ڕێكخراوه سیاسیه‌كانی كۆردستانن به‌ڵام به بێ جیاوازی و به بێ هیچ لایهنگریهك له كاتی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به هۆی تێكه‌ڵاوی به جه‌ماوه‌ری كوردستان بابهتهكان له‌وپه‌ڕی راستی و دروستی ده‌خرێنه به‌رچاوی بینه‌رانی ناوه‌نده‌كه‌مان. له‌وانه‌یه به هۆی كه‌م ده‌سه‌ڵاتی و باری ئابووری هه‌موو چالاكیه‌كانمان به پێی پسپۆڕی و شاره‌زایی ته‌واو نه‌بێت به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ركی ئێمه خزمه‌ت و ڕاگه‌یاندنه به گه‌لی كورد. ناوی ناوه‌نده‌كه‌مان ناوێكی مێژووییه گرێ‌دراو به كۆماری كوردستان و درێژه‌ده‌ری رۆژنامه‌ی كوردستان و ئه‌و ناوه له زۆربه‌ی نوسراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ماوه‌ته‌وه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی زۆری هه‌یه به لای ئێمه‌وه. و بیرمان نه‌چێت كه ناوه‌ندی ئێمه ناوه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌ییه و بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به كورد و كوردستان ئه‌گوازێته‌وه به بێ جیاوازی.
پرسیاری 5 – ناوه‌ندی رۆژی كورد له چه‌ن به‌ش پێك هاتووه و له چه بوارێك دا چالاكیتان هه‌یه؟
وه‌ڵام – ناوه‌نده‌كه‌مان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ئه‌ندام و نووسه‌ر و چالاكی هه‌یه به بێ پێوه‌ندی سیاسی و ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار كه‌وتووینه به‌ر ڕه‌خنه‌ی پارچه‌كانی كوردستان و ئه‌ندامی پارت و حیزبه سیاسیه‌كان ده‌ركراون و سه‌ركۆنه كراون به‌ڵام چالاكیه‌كانی ئێمه ته‌نیا له سه‌ر چاندی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و مێژوو و سیاسه‌تی كوردستانه، به‌شه‌كانمان جیا له زاراوه‌كانی زمانی كوردی به ١٣ زمانی جیاواز و ته‌نانه‌ت زمانه بیانیه‌كان وه‌كوو ئاڵمانی، ئینگلیزی، فه‌رانسه و رووسی چالاكه له بواره جیاوازه‌كانی مافی ژنان، په‌نابه‌ران، منداڵان، مرۆڤایه‌تی، توێژینه‌وه‌ی ستراتێژی، ژینگه‌پارێزی، موزیك، زانستی له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی، سه‌ربه‌خۆیی و گه‌لێك جار وتوویژ له گه‌ڵ هۆنه‌رمه‌ندان و چالاكانی سیاسی و بۆنه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كوو نه‌ورۆز و رۆژه مێژووییه‌كان و هه‌واڵی گرتن و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی چالاكه سیاسیه‌كان و ئۆپۆزیسیۆنه سیاسیه‌كان و به پێی تواناكانمان گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و چالاكیه‌كانی رێفراندۆمی باشووری كوردستان وه‌كوو یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن له‌و رۆژه مێژوییه‌دا. زیاتر له‌وانه ئێمه چالاكی باش و به‌رچاومان هه‌یه له هه‌موو بواره‌كان ئه‌گه‌ر پارته سیاسیه‌كان به توانج و ڕه‌خنه و بابه‌ته‌كانیان وازمان لێ بهێنن هه‌تا ئێمه به سه‌ربه‌خۆیی به‌رده‌وامی كار و چالاكیه‌كانمان بده‌ین.
پرسیاری ٦ – پڕۆگرام و به‌رنامه‌تان بۆ داهاتووی رۆژی كورد چییه و چه ئاڵوگۆڕیك له ناوه‌نده‌كه‌تان ده‌بێت؟
وه‌ڵام – هه‌ر وه‌ك عه‌رزم كردن ناوه‌نده‌كه‌مان هه‌ر وا به‌رده‌وامه له چالاكیه‌كانی دا بۆ وێنه چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ سهناتۆرهكان، پارڵهمانتارهكان و پێوه‌ندی ناوه‌نده‌كه‌مان له گه‌ڵ شاره‌داری و به‌رپرسانی شاره‌داری وڵاته ئۆرووپاییه‌كان كه من وه‌ك خۆم ئه‌زموونی زۆرم بووه له‌و بواره‌دا و چه‌ندین چاوپێكه‌وتنم پیكهێناوه. خه‌باتی و چالاكیه‌كانمان به‌رده‌وامه له هه‌موو وڵاتانی ده‌ره‌وه و له ناوخۆ و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌شه‌كانی زیاتر چالاك و كارا بكه‌ین و ئه‌م ماوه به‌شی ویدیۆ و فه‌یسبووك و چه‌ن به‌شی دیكه‌مان چالاك كردووه و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له داهاتوودا به هه‌موو زاراوه‌كانی زمانی كوردی بابه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ین له بواره‌كانی چاند و كولتوور و ژنان و په‌نابه‌ران له ناوه‌نده‌كه‌مان و چاوپێكه‌وتنی كه‌سایه‌تی كورد و فه‌رانسه‌وی و وڵاتانی ئۆروپایی به هه‌موو زمانه جیاوازه‌كان به یارمه‌تی هاوكارانمان و له داهاتوویش دا به‌رده‌وام ده‌بین و هیوادارین بتوانین شوێن و جێگای ئیش و چالاكیه‌كانمان له شاری پاریس گه‌وره‌تر بكه‌ین و چالاكی و ئاماده‌یی زیاترمان بێت له ناوه‌ند و شوێنه گشتیه‌كاندا له هه‌موو ئۆروپا. ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین كه زۆر جار رژیمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوه‌نده‌كه‌ی ئێمه كردووه و چه‌ند جار هاوكارانی ئێمه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هیرشی هێزه‌كانی رژیم و ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه دیسان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ناوه‌نده‌كه‌مان ناوه‌ندی رۆژی كورد ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆیه به بێ هیچ گرێدراوی به پارت و ڕێكخراوێكی سیاسی و به هیچ جیاوازییه‌ك له پارچه‌كانی كوردستان خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین و له‌و بواره‌ش دا داوای یارمه‌تی و هاوكاری له جه‌ماوه‌ر و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگ و وتووێژ له ناو گه‌لی كورد دا رانه‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان بتوانن به شێوازێكی ئازاد و سه‌ربه‌ست و به‌رۆژ هه‌واڵه گرینگه‌كانی كوردستان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بڵاو بكه‌نه‌وه له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باشوور و باكوور و به تایبه‌تی پارچه‌ی كوردستانی سوور یان كوردستانی سۆڤییه‌ت كه له‌و پارچه دا به تایبه‌تی ناوه‌نده‌كه‌مان چه‌ندین چالاكی و چاوپێكه‌وتن و سمینارمان بووه له گه‌ڵ رووناكبیران و چالاكان و به‌شداری كۆنفرانسه‌كانی ئێمه بوون. سمینار و كۆنفرانسهكانمان به‌رده‌وامه له هه‌موو بواره‌كان دا و درگای ناوه‌نده‌كه‌مان كراوه‌یه بۆ هه‌موو چالاكان و رووناكبیران و نووسه‌ران له پێناو خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به گه‌له‌كه‌مان. دیسان داواكاریمان ئه‌وه‌یه دیالۆگ و پێوه‌ندی له به‌شه جیاوازه‌كانی كوردستان ڕانه‌گیرێت چونكه پێوه‌ندی و دانووستان زۆر گرینگه هه‌ر چه‌ن پارچه‌كان و پارته سیاسیه‌كان ری و شوێنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه له‌و بوارانه به‌ڵام ئارمانجی سه‌ره‌كی یه‌كێكه و تێكۆشان بۆ ئازادی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی له به‌رنامه‌ی هه‌موومان دا به‌شی سه‌ره‌كییه به‌ڵام هیوادارین پێوه‌ندیه‌كان بمێنێت و دانووستانه‌كان زۆرتر بێت. زۆر سپاس و ده‌سخۆشیم هه‌یه بۆ ناوه‌ندی رۆژی كورد بۆ پێك هێنانی وتووێژ و ئه‌و كاته‌ی بۆ من دیاری كرا و ئاواتی سه‌ركه‌وتنی زیاتر ده‌خوازم بۆ ناوه‌نده‌كه‌مان.