Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ ئەردۆغان هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ساتووسەودای فڕۆکەی بووئینگی لە ئامریکا کرد

ئەردۆغان هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ساتووسەودای فڕۆکەی بووئینگی لە ئامریکا کرد

0
1458

ڕۆژی كورد :
سەرۆک کۆماری تورکیە لە کاردانەوە بۆ وەلانانی وڵاتەکەی لە بەرنامەی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥، هەڕەشەی پووچەڵکردنەوەی ڕاسپاردەی کڕینی فڕۆکەی بووئینگی لە ئامریکا کرد. هەر دوو لایەن ڕێکەوتنی کڕینی ١٠٠ فڕۆکەی بووئینگیان لەم دواییانەدا واژوو کردووە.

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٦ی تەمووز لە بەرانبەر ئەندامانی پارتەکەی، پارتی داد و گەشەپێدان لە نێوان وتەکانی دا ئاماژەی بەوە کرد : ئێمە کڕیاری چاکین بەڵام ئەگەر بارودۆخەکە بەم شێوازە بەرەو پێش بڕوات ناچار ئەبین لە هەڵسووکەوتەکانمان گۆڕانکاری پێک بێنین. ئەردۆغان ئەڵێت : ئەگەر ئامریکا بە کردەوە وڵاتەکەی لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ وەلابنێت، ئەوا کڕینی بڕی ١٠٠ فڕۆکە لە کۆمپانیای بووئینگ هەڵوەشاوە دەبێت.
ڕێکەوتننامەی کڕینی ئەم بووئینگانە و شێوازی پێدانی تێچووی واژوو کراوە و تورکیە بڕی یەک فڕۆکەی لە لایەنی بەرانبەری وەرگرتووە. ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیە پێشتر باسی ئەوەی کردبوو : ئەکەر ئامریکا بیهەوێت تورکیە لە بەرنامەی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ وەلا بنێت، پێویستە بڕی یەک ملیار و چوارسەد ملوێن دۆلار سەرمایەتێڕشتنی ئەم وڵاتە ڕادەست بکاتەوە. ئەو هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردبوو کە لە ئەگەری دەرچوونی تورکیە لە بەرنامەی بەرهەمهێنانی ئێف ٣٥، بڕی تێچووی هەر فڕۆکەیەکی شەڕکەر بۆ نزیکەی ٨ ملیار دۆلار بەرز ئەکاتەوە.
تورکیە خاوەنی دووهەمین هێزی سەربازی گەورەیە لە پەیمانی ناتۆ و لە تەنیشت ٨ وڵاتی دیکەی ئەندامی پەیماننامەی ناتۆ لە سەرمایەتێڕشتن بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ بەشداری کردووە. ١٠ کۆمپانیای گەورەی تورکیە لە بەرهەمهێنانی بڕی ٩٠٠ پارچە ئامێری جۆراوجۆر بەشدارییان کردووە. وەزارەتی بەرگری ئامریکا ڕایگەیاندووە کە ڕاسپاردەی بەرهەمهێنانی ئەم پارچە ئامێرانە دەگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان یان کۆمپانیای بەرهەمهێنانی پارچە ئامێر لە وڵاتانی دیکە بێجگە لە تورکیە و فڕۆکەوان و پسپۆڕانی تورکیە کە ئەم ماوە لە وڵاتی ئامریکا سەرقاڵی خولەکانی فێرکاری بوون پێویستە تا کۆتایی مانگی تەمووز ویلایەتە یەکگرتووەکان بەجێبهێڵن.
پێوەندییەکانی نێوان ئانکارا و واشنگتۆن لەم دواییانەدا بە هۆی کڕینی سیستەمی بەرگری دژەمووشەکی ئێس ٤٠٠ لە وڵاتی ڕووسیە ئاڵۆز بووە و بەرەو خراپی ڕۆیشتووە. واشنتۆن مەترسی ئەوە دەکات کە ڕووسیە لە ڕێگای ئەم سیستەمەوە دەستی بە زانیارییە نهێنییەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف ٣٥ بگات. بەرگری مووشەکی ناوبراو پێشکەوتووترین سیستەمی بەرگری مووشەکی بەرهەمهێنراوی ڕووسیایە کە هاوکات ئەتوانێت ٨٠ فڕۆکە تا بەرزایی ٤٠٠ کیلۆمەتر بپێکێت.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لەم دواییانەدا ڕایگەیاندووە کە واشنگتۆن، پێداگری تورکیە بۆ دامەزراندنی سیستەمی ڕووسی ئێس ٤٠٠ بە بایکۆت کردنی ئەو وڵاتە وەڵام دەداتەوە. کۆشکی سپی لە بڵاوکراوەیەک دا جەختی لە سەر ئەوە کردووە کە دەوڵەتی تورکیە ناتوانێت هاوکات ببێتە خاوەنی سیستەمی بەرگری مووشەکی ڕووسەکان و هاوکات فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ ئەمەریکی. ئەگەر هەڕەشەکانی ئەردۆغان بچێتە خانەی جێبەجێکردن، کۆمپانیای ئەمەریکی بووئینگ ئەبێتە هەڵگری زەبرێکی نوێ و کاریگەر. ئەم کۆمپانیا زەبەلاحەی بەرهەمهێنانی فڕۆکە لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوو دا بە هۆی بەربوونەوەی دۆ فڕۆکەی جۆری ٧٣٧ مەکس بڕی نزیکەی ٣ ملیار دۆلار خەساری لێکەوتووە و کڕیارەکانی خۆی لە دەست داوە. لە لایەکی دیکەش عەرەبستانی سعوودی ڕاسپاردەی خۆی نزیکەی بڕی ٦ ملیار دۆلار لە جۆری ئەم فڕۆکەی هەڵوەشاندووەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودانیشتنی نائاسایی ڤیەن، هەوڵێکی دووبارە بۆ دەربازکردنی بەرجام
بابەتی دواترئەنجۆمەنی سێنای ئامریکا نەیتوانی پێش بە فرۆشتنی چەکوچۆڵ بە وڵاتانی عەرەبستان و ئەمارات بگرێت

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان