Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ ئەردۆغان ده‌ستپێکردنی چالاکیی سەربازی دژی کوردەکان لە سووریە ڕادەگەیەنێت

ئەردۆغان ده‌ستپێکردنی چالاکیی سەربازی دژی کوردەکان لە سووریە ڕادەگەیەنێت

0
1450

ڕۆژی کورد :
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە ڕایگەیاند کە پشوودرێژی و تاقەتی وڵاتەکەی بە کۆتایی گەیشتووە. ئەو باسی چالاکی سەربازی تورکیە لە باکووری سووریە دەکات. باس لەوە دەکرێت کە هەر دوو وڵاتانی ئامریکا و سووریە هاوکات ئاگاداری بەڕێوەچوونی ئەم چالاکییە سەربازییانەن.

بڕگەیەکی نوێ لە قەیرانی سووریە دەستی پێکردووە. ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە باسی ئەوەی کردووە کە بەم زووانە چالاکی سەربازی وڵاتەکەی لە باکووری سووریە دەست پێدەکات. بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە لایەن ناوەندە هەواڵنێریەکان، ئەردۆغان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی ئاب لە بەرانبەر لایەنگرانی خۆی لە شاری بوورسا هەڵکەوتە لە بەشی ڕۆژئاوای تورکیە، وتوویەتی : ئێمە چالاکییەکانی خۆمان لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەست پێدەکەین.
ئەم بەشە لە خاکی سووریە لە ئێستادا لە ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی پەیوەندیدار بە “هێزەکانی پاراستنی گەل”ەوەیە. هاوکات هەواڵی چالاکی هێزە سەربازییەکانی تورکیە لە باکووری سووریە دوابەدوای بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی نێوان تورکیە و ئامریکا لە پێوەندی لە گەڵ پێکهێنانی ناوچەیەکی بەرگری لە باکووری سووریە ڕاگەیەندرابوو.
ئەردۆغان لە کۆتایی ڕۆژەکانی مانگی تەمووز ڕایگەیاندبوو کە ئێمە سوورین لە سەر ئەوەی ڕێگای تێرۆری بەردەست لە ڕۆژهەڵات فۆرات لە ناو ببەین. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، تورکیە لە سەر مانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە سنوورەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ سووریە پێداگرتر بووە و هێزەکانی خۆی پەرە پێداوە. تورکیە ساڵانێکی زۆرە خوازیاری پێکهێنانی ناوچەیەکی بەرگرییە لە نێوان خاکی وڵاتەکەی و باکووری سووریە.
داواکاری تورکیە پاشەکشێی هێزەکانی پەیوەندیدار بە ( YPG) لەم ناوچەیە بووە و چەندین جار ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری پێویست، ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی چالاکیی سەربازی دژی هێزە هاوشێوە سەربازییەکانی کورد جێگربوو لە باکووری وڵاتی سووریە. دەوڵەتی تورکیە هێزەکانی “یەکەی پاراستنی گەل” گرێدراو و پەیوەندیدار بە پارتی کرێکارانی کوردستان “PKK ” دەزانێت و ئەوان وەکوو گرووپێکێ تێروریستی ناودەبات.
هاوکات ئەمە لە کاتێکدایە کە ئامریکا هێزە هاوشێوە سەربازییەکانی کورد لە سووریە وەکوو هێزی هاوپەیمانی خۆی لە بەرگری کردن لە گەڵ گرووپی تێرۆریستی داعش چاو لێدەکات. ئامریکا دژی هێرش بۆ سەر هێزە هاوشێوە سەربازییەکانی کورد بووە و هەر بۆیەش لەم ڕوانگەوە دژی چالاکی سەربازی تورکیە لە باکووری وڵاتی سووریایە. ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە سەبارەت بە چالاکییە سەربازییەکانی تورکیە لە باکووری سووریە بەرپرسانی هەر دوو وڵاتانی ئامریکا و ڕووسیەیان ئاگادار کردووە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوکتۆر عەبدولرەحمان قاسملوو، تێکۆشەرێک بۆ هەموو قۆناغەکان
بابەتی دواترکۆچی دوایی ئەندامێکی بە ئەمەگی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان