ئێران هەڕەشەی ئەوە ئەکات کە بە تەمای ئەوەیە لە بەشێک لە ناوەڕۆکی پەیماننامەی ناوەکی دەرکەوێت و پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستێکی باڵا دا بەردەوام بکات

0
543

رۆژی كورد :
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ ئایار دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند کە بە هیوای ئەوەیە لە بەشێکی ناوەڕۆکی بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی پەیماننامەی مێژووی ناوەکی کە ساڵی ٢٠١٥ لە گەڵ هێزە دەسەڵاتدارەکان دونیا واژووی کردبوو و هاوکات ساڵی ڕابردوو ئامریکا لەو پەیماننامە دەرچوو ڕابگرێت و هاوکات گەڵاڵەی ئەگەری گەڕاندنەوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستێکی زۆر دا دابین بکات.

ساڵێک دوای دەرچوونی دەوڵەتی ئامریکا لە پەیماننامەی ناوەکی بەرجام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تاران زیادی ئۆرانیۆم و ئاوی قۆرس ڕائەگرێت و ئەگەر دوای ٦٠ ڕۆژی داهاتوو مۆڵەتی دیاریکراو هەلوومەرجی نوێ لە گەڵ هاوپەیمانەکانمان وەدی نەکرێت پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستی سەرەوەدا دەست پێ دەکەینەوە. رۆژی چوارشەممە دەوڵەتی ئێران باسی ئەوەی کرد کە کۆمەڵێک لە بەڵێنەکانیان لە چوارچێوەی پەیماننامەی ناوەکی مێژوویی ٢٠١٥ کە لە گەڵ هێزە دەسەڵاتدارەکان واژوویان کردبوو و هاوکات ساڵی پار لە لایەن ئامریکا وەلانرا ڕادەگرن. هاوکات پلانی ئەگەری گەڕانەوە بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستێکی باڵا دا بەدی دەکرێت.
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری رژیمی ئێران وتیشی زیادی ئۆرانیۆمی پیتێندراو و ئاوی قورسی خۆیان ڕادەگرن و هەناردەی ناکەن و مۆڵەتێکی ٦٠ رۆژەی بۆ مەرجە نوێکانیان لە سەر پەیماننامەی ناوەکی بۆ خۆیان دیاری کرد. رۆحانی لە لێدوانێکی چاوەڕوانکراوی خۆی دا لە یەکەمین ساڵیادی دەرچوونی ئامریکا لە پەیماننامەی ناوەکی بەرجام هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر لە مۆڵەتی دیاریکراوی ٦٠ رۆژە لە لایەن وڵاتەکەی هەلوومەرجی نوێی پەیمانی ناوەکی دابین نەکرێت ئەوا پەیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستی سەرەوە دا دەست پێدەکریتەوە.
رۆحانی ئاماژەی پێدا کە ئێران داواکاری وتووێژ بە هەلوومەرجی نوێ لە گەڵ بەشدارانی پەیماننامەکە دا بووە بەڵام دانیپێدانا کە ئێستا دۆخەکە زۆر نالەبار بووە. رۆحانی هاوکات وتی دیاریکردنی ئەم مۆڵەتە لە لایەن وڵاتەکەی بۆ رزگار کردنی پەیماننامەی بەرجامە نەک بۆ ڕووخان و لە ناوبردنی.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئێران چه‌ن نامه‌ی سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری خۆی بۆ رێبه‌رانی بریتانیا، چین، یه‌كیه‌تی ئۆروپا، فه‌رانسه‌ و ئاڵمان به‌ڕێ كرد هه‌موو ئه‌م وڵاتانه‌ پشتیوان و واژوكاری په‌یماننامه‌ی ناوه‌كی به‌رجام بوون، هاوكات نامه‌یه‌كی بۆ وڵاتی رووسیه‌ ناردووه‌. رۆحانی باسی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج وڵاته‌ وتووێژێكی هاوبه‌ش پێك بهێنن و یارمه‌تی وڵاتی ئێران بكه‌ن بۆ ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به‌ قازانجه‌كانی خۆی له‌ گۆڕه‌پانی نه‌وت و بانكداری ئێران دووباره‌ پابه‌ند ئه‌بێت به‌ به‌ڵێنه‌كانی به‌ پێی ناوه‌ڕۆكی په‌یماننامه‌ی ناوه‌كی.
دیاره‌ وڵامی ئامریكا به‌په‌له‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندرا، به‌ڵام هاوكات رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كۆشكی سپی ڕایگه‌یاندبوو به‌ هۆی كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ناوگانێكی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و ته‌یاره‌ی بۆمبهاوێژ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداوی فارس به‌ڕێ ئه‌كه‌ن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.