ئێران رێگرە و ئەمریکاش پێداگرە لە دانووستان بۆ ئاگربەستی غەززە

0
243
" کارین ژان پیر " وتەبێژی کۆشکی سپی

کۆشکی سپی ڕایگەیاند هەرچەند حەماس بڕیاری داوە نوێنەرەکانی لە دانووستانەکانی ئاگربەستی غەززە بەشداری نەکەن بەڵام واپێدەچێت بە ئامادەنەبوونی ئەوانیش دانووستانەکان بەرێوەبچێت .

 حەماس رۆژی چوارشەممە 24 ی گەلاوێژ ڕایگەیاند لە دانووستانە نوێیەکانی ئەمجارە بۆ ئاگربەستی جەنگی غەززە لە قەتەر بەشداری ناکات کە ڕۆژی پێنجشەم بەڕێوە دەچێت ، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ، ناوبژیوانان لە دوای کۆبوونەوەکان لە گەڵ بەرپرسانی حەماس کۆبوونەوە دەکەن .

  هاوکات ” کارین ژان پیر ” وتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای دەکات لە دانووستانەکانی ئەمجارەدا ، بیل برێنز ، بەرپرسی ” سی ئای ئەی ” لە گەڵ برێت مەکگۆرک ” ناردەی تایبەتی سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دانووستانەکانی دۆحە بەشدار دەبن و ڕاشیان وایە دانووستانەکان جیگەی ‌دلخۆشین بۆ گەیشتن بە ئاگربەست  .

لە لایەکیتریشەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە پڕیاری حەماس بۆ ئامادەنەبوونی نوێنەرەکانیان لەم دانووستانانەدا دەگەرێتەوە بۆ گوشارەکانی ئێران لە پێناو دەستخستنی کارتی گوشار لە دانووستانەکانی ئەتۆمیی خۆی لە گەڵ ئەمریکا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودۆناڵد ترەمپ :من خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستم دەپاراست و ئێرانیش بەدڵی نەبوو
بابەتی دواترمحەممەد بن سەلمان : نیگەرانی ئەوەم وەک ئەنوەر سادات تیرۆر بکرێم

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.