Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئێران بۆ ڕووبەڕوونەبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا، ستراتژیی خۆی لە ئەمریکا گۆڕی

ئێران بۆ ڕووبەڕوونەبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا، ستراتژیی خۆی لە ئەمریکا گۆڕی

0
1804

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتێک کە گاردیەن بڵاوی کردۆتەوە، دوابەدوای زێدەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریە، کۆماری ئیسلامی بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا، بەتەمایە، ڕێگایەکی نوێ لە جیاتی نەقشەی پێشووی خۆی دابڕێژێ.

بەو پێیە ڕێگای نوێی زەویی ئێران لە عێراقەوە تا قەراغ ئاوەکانی مەدیتەرانە لە سووریەوە دەبێ.

ئەو بڕیارەی ئێران دوای زێدەبوونی ڕێژەی سەربازەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریە دراوە کە بۆتە هۆی دڵەڕاوکێی ئێران.

بەرپرسە باڵاکانی عێراق بە گاردیەنیان گوتووە کە ڕێبەرانی ئێران لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئامانجی ئەمریکا لە زیاترکردنی هێزەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریە، کۆنترۆڵ کردنی سەرەڕۆییەکانی تاران لە سووریەیە.

ئەو ڕێگا نوێیەی کە ئێران بەتەمایە بیگرێتە بەر لە بەغداوە تا تەلەعفەر لە ڕۆژئاوای موسڵ لە عێراق و لەوێوە بۆ ئەلمیادین و دەیرزوور لە سووریە و دواتر دەچتەوە دیمەشق و لەوێوە تا قەراغ ئاوەکانی مەدیتەرانە لە ئەللازقیە، درێژەی دەبێ.

گاردیەن هەروەها نووسیویەتی کە ئەو ئاڵوگۆڕییە لە لایەن قاسم سلێمانی، فەرماندەی سپای تیرۆریستیی قودس و حەیدەر ئەلعامری، ڕێبەری بەسیجی بەرەی خەڵکیی عێراق کە هێزە شیعەکانی لەژێر دەسەڵات دایە، گیراوە.

هێزە شیعە بەسیجەکانی عێراق، لە ئێستادا لە نزیک شاری باعج، خەریکی شەڕ لەگەڵ داعش ـن.

ئێران، بۆ ئەوەی کە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا ڕووبەڕوو نەبێتەوە، ناچارە، ٢٥٩ کیلۆمیتر، بەرەو باشووری سووریە، ڕێگاکەی بگۆڕێت.

بەرپرسێکی باڵای عێراقی بە گاردیەنی گوتووە کە ئێران و هێزە شیعەکانی عێراق، لە هەوڵی ئەوە دان کە ئەو ڕێگا نوێیە بە زوویی و خێرایی بکەنەوە و لەو ڕێگایەدا، سەرەتا دەبێ شاری باعج بە زوویی لە دەستی هێزەکانی داعش ئازاد بکەن و هێزەکان داعش لە ئەلمەیادین و دەیرزوور، پاشەکشە پێبکەن.

ئێران و هێزە شیعەکانی عێراق بەتەمان کە ئەو عەمەلیاتانە بەر لە گەیشتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئەو ناوچانە، تەواو بکەن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشەهید کردنی سلێمان موعینی، خەیانەتێ بەتامی خەیانەتی کێلەشین و دەروازەی کۆیە
بابەتی دواتربرینداربوونی ٧ کورد بە هۆی هێرشی پاسەوانەکانی ئەردۆغان لە ئەمریکا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان