یسرائیل کاتز ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێگەی ” پیتەر سییارتوو ” وەزیری دەرەوەی هەنگاریا ، پەیامی بۆ ئیسرائیل ناردوووەو ئاگاداری کردوونەتەوە کە لەم ڕۆژانەدا هێرشی مووشەکیان دەکاتە سەر .
هەرچەند وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باسی وردەکاریەکانی ئەو نامەیەی نەکردووە بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هێرشکردنی پرۆکسییەکانی خۆی دەیەوێت دڵی ئەوان ڕابگرێت و لە لایەکی تریشەوە ئیسرائیل ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەوەی کەمتر خەساریان لێبدرێت و دواتر ئیسرائیل بیر لە تۆڵەکردنەوە نەکاتەوە .
ئەوە لەکاتێکدایە لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵدا ، پێش ئەوەی ئێران هێرشی مووشەکی بکاتە سەر ئیسرائیل وڵاتانێکی ناوچەیی وەک تورکیا ، ئوردن ، عێراقی لێ ئاگادار کردبۆوە .
هەر ئەو کاتیش ” ڕۆیتەرز ” بە پشتبەستن بە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کرد ، هێرشی ئێران لە ناوکاو نەبوو بەڵکوو پێشتر ئیسرائیل ئاگادار کرابۆوە