Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ئیسڕائیل پێش ئەوەی هێرش بکاتە سەر بنکەی ئاسمانیی سووریە، ئامریکای ئاگادار کردبۆوە.

ئیسڕائیل پێش ئەوەی هێرش بکاتە سەر بنکەی ئاسمانیی سووریە، ئامریکای ئاگادار کردبۆوە.

0
1505

دوو بەرپرسی ئامریکایی بە هەواڵدەری NBC یان گوت: بەرپرسانی ئیسڕائیلی پێش ئەوەی کە ئەو هێرشە ئاسمانییە بکەنە سەر بنکەی سەرەکی هێزی ئاسمانی سووریە بەرپرسانی ئامریکایان لێ ئاگادار کردبووەوە.

ڕۆژی کورد: بەرپرسانی ئیسڕائیلی هەتا ئێستا بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی کە کرایە لەسەر بنکەی T-4ی سووریەیی کە لەوێدا ۱۴ کەس لە سەربازانی سووریە و هاوپەیمانانی کوژران وەئەستۆ نەگرتووە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیە گوتی کە دوو باڵەفڕی شەڕکەری ئیسڕائیلی ئەو بنکە سەربازیەیان نیشانە گرتووە و ٨ موشەکیان پێوەناوە. هەروەها گوتی کە پەدافەندی بەرگری ئەو بنکەیە ۵ لە موشەکەکانیان لەنێوبردووە و ۳ی دیکەش لەبەشی ڕۆژئاوایی بنکە وەعەرز کەوتوون.

پێشتریش لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیسڕائیل هەمان بنکەیی T-4یان بۆردوومان کردووە، دواتر ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کە سنووری ئیسڕائیلی بەزاندووە لەو بنکەیەوە فڕیووە. ئەم بنکەیە هەر لە تەنیشت بنکەی ئاسمانی شەعیڕاتەوەیە کە بۆ شەڕدژی داعش بەکارهێنراوە بە وتەی خۆیان، بنکەی شەعیڕات پێشتر و لەدوای هێرشە کیمیاییەکەی سووریە بۆ سەر خەڵکی بێتاوانی سووری کەوتە بەر پەلاماری ئاسمانی ئامریکا.

هێرشی مووشەکی ڕۆژی دووشەممە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا هەڕەشەی کردبوو کە لە دوای هێرشی کیمیایی سووریە بۆ سەر دژبەرەکانی لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری دیمەشق ئەنجامی داوە تاوانێکی قورس دەداتەوە.

چالاکانی دژبەر و تیمەکانی فریاکەوتن گوتوویانە: لانیکەم ۷۰کەس کوژراو لەو هێرشە کیمیاییەدا دۆزراونەتەوە کە لەنێو خانوو و حەشارگەکاندا خۆیان حەشارداوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفیلمی دەرهێنەری سەردەشتی لە هێند نمایش دەکرێت.
بابەتی دواترڕێژەی قوربانیانی هێرشی کیمیایی شاری دوما تا دێ زێدەتر دەبێ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان