Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “ئیسماعیل هەنییە” بۆکام ئامانج لە ناوجەرگەی تاراندا کوژرا ؟

“ئیسماعیل هەنییە” بۆکام ئامانج لە ناوجەرگەی تاراندا کوژرا ؟

0
5087
شەماڵ مامزادە بۆکانی
شەماڵ مامزادە بۆکانی

پێش ئەوەی ڕاستەوخۆ لێکەوتەکان و ئامانجەکانی کوشتنی ” ئیسماعیل هەنییە ” بخەینە بەرباس و لێکۆڵینەوە ، پێویستە ئاماژە بە هەندێک یاسای نەنووسراوی ستراتیژیی سیاسیی وڵاتانی دژبەر و دوژمنی یەک بکەین ، ئەویش پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەشە سەرەڕای نەیاربوونیان ، واتە زۆرجار لایەنی سێیەم دەکرێت بکرێتە قوربانی لە پێناوبەرژەوەندیی هەردووک وڵاتی دژبەردا .

لەوەها دیاردەیەکدا بەرژەوەندییە دەرەوەسنووریەکان ڕۆڵ دەگێڕن بە دوور لە سنوورەکانی ناوخۆیی وڵات ، چونکە لە ئەگەری جێبەجێکردنی وەها دیاردەیەکی کرداریدا لە وێنەی کوشتنی ” ئیسماعیل هەنییە ” لە ناوجەرگەی تاران کە بە هێزی تایبەتیی هەوڵگریی و تەکنەلۆژیایی سەبازیی سەردەم پاریزگاری لێدەکرێت ، ئابڕووچوونێکی مێژوییە کە دەتوانێت تا دەیانساڵیش هەیکەلی دەزگای هەواڵگریی و ئیتلاعاتی ئێران بخاتە گێژاوێکی نائەمنیی ناوخۆیی و دەرەکی ، کە وابوو ئەو بۆچوونانەی کە پێیان وایە ئێران دەستی لە کوشتنی ” ئیسماعیل هەنییە ” دا هەبووە ئەویش لەناو جەرگەی تاراندا ، دوورە لە ڕاستی .

گریمان ئەگەر لە نێوان ئەمریکا و ئێرانیشدا ئەو ساز و سەودایە هاتبێتە ئاراوە لە دانووستانە نهێنییەکانیدا لە قەتەر و چەند وڵاتێکیتر بۆ فرۆشتنی “ئیسماعیل هەنییە” لە پێناو بەرژەوەندپارێزیی دۆسییەی ئەتۆمیی ئێراندا ، دەکرا لە دەرەوە سنووریدا ئاڵ و گۆڕی زانیاریی و هەواڵگری کرابا.

بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە هۆکاری کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لەم کات و ساتەدا چی ئامانجێک دەپێکێت بۆ ئیسرائیل؟

ئەو هۆکارەی کە زۆربەمان بیرمان لێکردۆتەوە ، زەربەلێدانە لە هەیمەنەی ئیتلاعاتیی  ئێران و هێزەکانی پاراستنی دەزگای رێبەریی باڵای ئێران ، بەڵام ئەگەر بمانەوێت بیر لە ئامانجە سەرەکییەکە بکەینەوە پێویستە ئاوڕدانەوەیەکمان هەبێت لە لێکەوتەکانی دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەردا بەرابەر بە پازدەی ڕەزبەری 1402ی هەتاوی .

لە دوای ئەو هێرشەو کاردانەوەی ئیسرائیل، بە پێچەوانەی زۆربەی بۆچوونەکان کە ئەوکاتیش لە شرۆڤەیەکدا ئاماژەم پێکرد ، ئێران هۆکاری پەرەئەستاندنی زیاتری ئەو جەنگەبوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە پشتبەستن بە رێککەوتنەکانی جەمسەربەندیی نوێی جیهانی یان بڵێم نوێبوونەوەی جەمسەربەندییەکان و ڕێگری لە کۆریدۆری ئابووریی ئەمریکا لە عێراقدا کە خۆی دەگەێنێتەوە دەریای سپیی ناوەڕاست بەناو خاکی کوردستاندا.

بەڵام لە درێژماوەدا کاتێک حەماس و تایبەت “ئیسماعیل هەنییە “لە لایەن خەڵکی فەلەستین و تایبەت غەزە گوشاریان خرایە سەر بۆ ڕێگریکردن لە جەنگێکی نابەرژەوەندیی و نابەرابەریی هێز، ئیسماعیل هەنییە بیری لە رێککەوتن و ڕاگرتنی جەنگ دەکردەوە کە بێگومان پێچەوانەی مانگەکانی سەرەتایی،  ئێرانیش تا ڕادەیەک ناچار و هاوڕا بوو بۆ دانووستان ، بەڵام ئەمجار ئیسرائیل ڕازی نەبوو بەم دانووستانە  بەپێچەوانەی ڕواڵەتیی سیاسەتیی خۆی لە گەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، بۆیەش وێڕای داسەپاندنی هێژموونیی هەواڵگریی و سەربازیی خۆی بەسەرئێراندا رێک لە بنانگویی “خامنەیی “ئیسماعیل هەنیەی لەناوبرد ، ئەویش بۆ یەک ئامانجی دیاریکراو کە تائێستا لێکۆلەران ئاماژەیان پێنەداوە .

ئەو ئامانجەی ئیسرائیل بریتییە لە هێنانەکایەی دوایین کارتی گوشاری ئێران لە رێگەی هێزەبەکرێگیراوو پرۆکسییەکانی خۆیەوە لە سنوورەکانی ئیسرائیل کە بێگومان لە دوای حەماس ” حزبوڵلای لوبنانە ” چونکە ئیسرائیل بە پێی مێژووی ڕابردووی خۆی هەرجەنگێک بێتە ئاراوە ، تا یەکلای نەکاتەوە دەست هەڵناگرێت ، یەکلاکردنەوەی ئەو جەنگەش بە سڕکردنی حەماس و لێدانی جڕوپڕی حزبووڵڵای لوبنان یەکلا دەکرێتەوە کە بێگومان لەم ڕاونگەوە بەرژەوەندیی فەڕەنساش لە لوبناندا پارێزراوتر دەمێنێتەوە ، پێویستیشە بیرتان بێنمەوە ئیمانۆئێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا لە چەند مانگی ڕابردوودا ، هەڕەشەی لە ئێران کرد لە هەمبەر دەستوەردانەکانی لە لوبناندا .

هاوکات ئیسرائیل بە پەرە پێدانی جەنگەکە وڵاتانی پشتیوانی ئێران وەک جەمسەری شەرقی تاقیدەکاتەوە و بەریتانیا و ئەمریکاش ناچاردەکات لە هەر هێرشێکدا بۆ سەر ئیسرائیل کاردانەوەی سەربازییان هەبێت لە پێناو بەردەوامیی پەیمانی سەدەی نێوان ئیسرائیل و عەرەب کە گرێدراوی بەرژەوەندپارێزیی ئابووری هەردووک وڵاتی زلهێزە لە ناوچە و جیهاندا .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچۆلکردنی بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵات لە باشوور و دەسپێکی قۆناغێکی نوێ
بابەتی دواترزە گاردیەن ، ئێران دەکەوێتە داوی پلانەکانی ئیسرائیلەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان