رۆژی كورد :
به پێی هه‌واڵی ناوه‌نده هه‌واڵنێریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٦ی حوزه‌یران هۆنه‌رمه‌ندی ناوداری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئیسماعیل سابووری به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووه.
هۆنه‌رمه‌ند ئیسماعیل سابووری له دایك بووی ساڵی ١٩٥٦ زایینی له شاری
كرماشان سه‌ر به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی زیاتر له ١٥ ساڵه له شاری
سلێمانی له باشووری كوردستان نیشته‌جێیه. ساڵی ١٩٧٩ زایینی كۆلێژی هۆنه‌ره
جوانه‌كانی له زانكۆی شاری تاران ته‌واو كردووه و زیاتر له ١٠٥ گۆرانی فوڵكلوری
تۆمار كردووه دواتر به هۆی به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی هۆنه‌ری ناوبراو دوای ساڵه‌كانی
٢٠٠٠ی زایینی به ناچار
روویكردوه‌ته باشووری كوردستان و له شاری سلێمانی نیشته‌جێ بووه و هه‌ر له
شاری سلێمانی ئاڵبۆمێكی گۆرانی به یارمه‌تی چه‌ن مۆسیقاژه‌نی به توانا تۆمار
كردووه و هه‌روه‌ها چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپی جوانی بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنه كوردیه‌كان
تۆمار كردووه. سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك
بوو دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگر بووه به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی شار له
ناوه‌ندی سلێمانی كۆچی دوایی كردووه.
ناوه‌ندی رۆژی كورد له لایه‌ن ئه‌ندامان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پرسه و
سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ده‌كات و هیوای سه‌بووری بۆ كه‌س و
كاری ده‌خوازێت و هیواخوازه رۆحی ناوبراو هه‌تا هه‌تایه شاد بێت.